ستاندەر
مامۆستا جەعفەر، ئەندامێكی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هاوڕێی مەلا بەختیار لە چاوپێكەوتنێکدا رایدەگەیەنێت ”مەلا بەختیار چی دیكە ناتوانێت لە نێو یەكێتیدا كار بكات و د,بەرهەمیش هێشتا قاچێکی لەناو هاوپەیمانیدایە.
ناوبراو لەدیدارێکی لەگەل خەلک دەڵێت “ هەست دەكرێت مەلا بەختیار كش مەلیك كراوە، زۆر كەس هەن، تەنها مەبەستم مەلا بەختیار نییە كش مەلیكیان لێكراوە”.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئێستای یەكێتیش ناوبراو دەڵێت”یەكێتی پاشەكشەی كردووە و ئەگەر ئیدارە و فكری بەڕێوەبردنی خۆی نەگۆڕێت، زیانی زیاتریش دەكات، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی 1992 دا، 50 كورسی هێناوە، ئێستا 21 كورسی هێناوە، سەباری ئەوەی گۆڕان و هاوپەیمانیشی لێجابووەوە”.
سەبارەت بە گۆڕان و هاوبەپەیمانی و کاریگەرییان لەسەر یەکێتی مامۆستا جەعفەر دەڵێت “تەنها سەرۆكی هاوپەیمانی گەڕایەوە نێو یەكێتی و تەنانەت پەرلەمانتارەكانیشیان نەهاتنەوە ناو یەكێتی، حزبەكەی ماوە و لەوانەیە پشتیوانیش بكرێن و كۆنگرەیان كرد و مانەوە، دكتۆر بەرهەمیش هێشتا قاچێكی لای هاوپەیمانیە و قاچێكی لای یەكێتییە و گۆڕانیش هێشتا هێزێكی سیاسیە و ئەگەر 10 كورسیشی هەبێت هەر زۆرە”.