نھێنی کۆبونەوەیەکی مەسعود بارزانی لەگەل پەرلەمانتارانی حیزبەکەی

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

ستاندەر
لە چەند رۆژی رابردوو مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەیەکی لەگەل پەرلەمانتارەکانی حیزبەکەی بۆ پەرلەمانی کوردستان کردووە و، پێی راگەیاندوون نابێت بە راستەوخو و ناراستەوخۆش رەخنە لە حکومەتی نوێی ھەرێم بگرن کە پێکھێنرا، سەرچاوەکە وتیشی بریاردراوە ھەر پەرلەمانتارێکی ئەو حیزبە رەخنە بگرێ لە حکومەت سزای مادی دەدرێت.
چاوەرێ دەکرێت لەکاتی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ ئەو مەرجە بەسەر لایەنەکانی تریش بسەپێندرێت بەتایبەت یەکێتی و گۆڕان، مەرجێکی پارتی بۆ یەکێتی ئەوەبوە کە پێویستە بەیەک ئاراستە مامەلە لەگەل حکومەت بکەن نەوەک بەشێکیان وەک ئۆپۆزسیۆن خۆیان نمایش بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.