ستاندەر
ڕێبوار تەها پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت ئەگەر سبەینێ سێ شەممە ناوی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی وەزیری داد کە خالید شوانیە نەخرێتە دەنگدان حیزبەکەی بایکۆتی بەشداریکردن لە دانیشتنەکە دەکات.
لەلایەکی تر بەشار کیکی پەرلەمانتاری پارتی ڕایگەیاندووە عادل عەبدولمەهدی ـ یان سەرپشک کردووە کەسایەتیەکی سەربەخۆ کاندید بکات.