ئەزبەنی دوێنێ و مەرجەعیەتی ئەمرۆ

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

سەرکەوت حمد ابراھیم

ھەمیشە تاکی کورد خەونی بەوە بینیوە لەداھاتوو ببێتە دەسەڵاتدارێکی مەزن یاخود کەسایەتیەکی فەیمەس یان ھەر نەبێت ،ببێ بە ئاغا لەسەر دەورووبەرەکەی ،خۆ لەبەدیلی نەبوونی ئەوانە ئارامیەک بەدڵی دادێ ئەگەر بە ئاغا و سەرۆرک و مەرجەع ناوی ببرێ …

ئەوەی ئێستا لە کوردستان دەگوزەرێت پەیدابوونی چەمکی مەرجەعیەتە لەلایەن ئەندام وکادیرانی پاتیە بەزقی ،ھەرچەندە کورد ھیچ سەردەمێک لەمێژووی خەباتی سیاسی خۆی نەیتوانیووە مەرجەعیەتێک بنیاد بنێ کەلەسوودی دۆزەکەیدابێ ، جا چ لەرووی ناسیۆنالستی قەومی ، چ لەرووی مەزھەبیەوەبێ ،ھیدی

ھەرچەندە لەسەردەمانی رابردوو گەلێک جار شێخ یان سەرۆک عەشیرەت (ئاغا)، (ئەزبەنی) بەکاردەھێنرا بۆ مەبەستی بازرگانی و سیاسەتی ناوچەی ، بەڵام دوا بەدوای روخانی رژێمی بەعس،گەرانەوەی دەسەڵاتێ فیقی بۆ ناو کایەی سیاسی ، بەشداریکردنی کەسایەتیە مەزھەبیەکان لە پلەو پۆستی سیادی ،گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن کاھینانی مەرجەعیەت بەتایبەت شیعە مەزھەبەکان ،دووبارە دەسەڵاتی رەھا کەوتەوە دەستە نائەمینەکان ،ئەوانەی لە ژێر ناوی دەقێکی ئاینی ،یاخود لە ژێر ناوی وتەی مەرجەعی باڵا حەق بەخۆیان دەدەن ھەرچی ناحەقی نەکراوە لەسەردەمانی رژێمی بەعس ئەمرۆ ئەنجامی بدەن ،سەرەرای پێشێل کردنی دەستوور و یاسای ووڵات ،تەواوی دامەزراوەکان زەلیل یان ناچاری ویستی خۆیان بکەن ،بۆنموونە ئەگەر سبەی مەرجەعی باڵای شیعەکان یان سونە مەزھەبەکان لێدوانێک بدات خۆ ئەگەر دژی یاساو دەستووری ووڵاتش بێ ،بەناچاری ھەر لەسەرۆک تا ھاوڵاتی سڤیل دەبێ قبوڵی بکات قبوڵ نەکردنی راستەوخۆ بەخیانەت ناودەبرێ ،چونکە ئەوانە ھەمیشە ئیدعای ئەوە دەکەن کە شەرعیەت لەخوا وەردەگرن دەبێ جێبەجێ بکرێ وەکو خۆی،بەھەمان شێوەی ووتەکانی عەلی خامەنەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێران ،یا سیستانی لە عێراق … ھیدی …
سەرەرایە ئەوە ئەم کلتورە جاھیلیە ئەوەندە خێرا گواسترایەوە ناو دەسەڵاتدارو میلەتی بن دیوار ،شوناسی ئاغا و ئەزبەنیەکان گۆردرا بۆ مەرجەعی باڵا ، کاتێک ئەزبەنی ئەمر بە داخستنی بەرزترین و پیرۆزترین دامەزراوەی یاسادانان دەکات بێ یەک و دوو لەلایەن کاھینانی پەرستگای ئەزبەنی پەلاماری یاسا و پیرۆزیەکان دەدرێ ،لەدوای ئەوە ھەڵبەتە کەسایەتی ئەزبەنی خۆی گەورەترو بەدەسەڵات تر دەبینێ ،شوناسی مەرجەعی باڵا وەردەگرێ لە پای ئەو خزمەتی وەھمی کەلە دیدگای ئەوان بۆتە ھۆی پتەوکردنی برایەتی حیزبە سیاسی و پێکھاتەکانی ووڵات …

ھەرکاتێکش وەزیرانی دەوڵەتە بەرژەوەندی خوازەکان دێنە سەردانیان ،بەرپرس و نووسەرانی نزیک خۆیان دەست دەکەن بە دارشتنی مەقالەی درێژ بۆ گەوجاندنی دەورو بەرەکەیان ،ھەرچەندە زۆربەی سەردانەکان لە بەرژەوەندی دەوڵەتانی زلھێز کۆتای دێ ،ئەوانە وەکو ئامراز و کەرەستە بەکاردێنن بۆ درێژکردنەوەی بەرژەوەندی خۆیان لەناوچەکە،لەدیدی ئەمریکاو ھاوپەیمانانی ھەروەکو کورد وەتەنی دەفەرمووێ سوور و سپی فەرقی نیە ،کام سەرکردە و لایەن ھاوکاری تاڵانیەکانی ئەمریکا لەناوچەکە بکات ئەو دۆست جێی متمانەی ئەمریکایە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.