ستاندەر
سەرچاوەیەکی سوپای سوریای دیموکرات بە کەنالی حورەی راگەیاندوە ئەوان هەڵوێستی فەرمیان دەرنەبریوە بەرامبەر کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان، رەتی کردەوە ئەو هەلوێستەیان بە خەنجەر لێدان لە پشتەوە و خیانەت لێکدابێتەوە، هاوکات ریاز درار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە عەرەبیە نیتی رایگەیاندوە مەترسیەک هەیە لە هێرشی سوپای تورکیا بەو پێیەی ئەوان شەرڤانان بە تیرۆرست دەزانن، وتیشی ئەو مەترسیە ئاساییە و دەبێت ئێمە باوەرمان بەتواناکانی خۆمان هەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی چاوەروانەکراو.