بژاردەکانی تورکیا لە نێوان چەند بەرداشێک

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە
مەهدی کاوانی
بۆ کوردی ڕۆژئاوا کە لەڕۆخی دەدا ، ڕووسیا دەرێ بڕۆ ناویەوە . لە بەری ئدلب کە خۆی دەگرخێنێ ، ئەمەریکا پێی دەڵێ ، خۆت توند کە ، لێیان قبوڵ مەکە . کورد زۆر بە کەمی هاوکێشەکان دەخوێنیتەوە ، یان بە تەواوی گەشبینە یانیش ڕەشبین ، کەمتر مێشکی بۆ لای پرتەقالی دەڕوا . ئەمەریکاش و روسیاو بۆ خۆشی ئەوە دەزانن کە داعشو ڕێکخراوە ئاینیە توند رەوەکان با ناوی بەرەی نوسرەو شام یان ئەنسارو ئیسلام یان ئیدی و ئیدیان ، لە خۆیان نابێ ، بەڵام بەری یەک دارن . ئەو ڕێکخراوە ئایینیە توند ڕەوانەو نزیکیان لە ئۆردوگان نەبێ ، تورکیا وەک دارەکی رووت لە ناوچەکە دەمینێتەوە . ئەمەریکا پێی خۆشە یەپەگەشی بۆ ئەوەی گۆڕەپانێک کە ئێستاکە دەکاتە باکوری سوریا لە ناو دوو کەوانە ڕۆژئاوای کوردستانە و لە ژێر کۆنتڕۆلی دایە ، هەیبێت ، هەم تورکیاشی هەبێت بۆ ئەوەی ئەو ڕێکخراوە توند ڕەوانەی کە تورکیا دەتوانێ بیان جولێنێ ، بە گژ هێزەکانی بەشار ئەسەدو ملیشیا ئێرانیەکانی وەنێ . رووسیاش بە دیوە پێچەوانەکەی هەمان شت واتە بە گژ یەپەگەیان وەنێ . تورکیاش دەیەوێ لە هەردو لایان لە ڕۆخی بدات و لە گەڵ ئشتاق لایان واتە نە ئەمەریکا وە نە ڕووسیا نەگەیەنیتە مریشکە ڕەشە . بە بۆچوونی خۆم ئەگەر ڕووسیاو ئەمەریکا بکەونە ناو ڕێکەوتنامەیەک ، نە تورکیا وە نە داعش و ڕێکخراوە توندڕەویەکان ، وای لە ئێرانیش لە سوریا ڕۆڵیان نامێنێ بەڵام هێشتا ئەمەریکا و ڕووسیاش و هەر یەکە بە دیوی خۆی ، ئیشیان بە تورکیا ماوە لە ڕوانگەی ئەو ئاماژانەی کە لە سەرەوە باسم کرد . ڕووسیا لە گۆڕەپانی جەنگ ، تورکیا بەوە دەترسێنێ ئەگەر لە بەری کوردەکان ، هێرشەکانت نەبەیتە پێشەوە ، ئەوا لە دەورو بەری ئیدلب و جەرابلوس و بگرە عەفرینیش نە بۆ خۆت نە بۆ ئەو ملیشیانەی سەر بەخۆتن ، شوێنت نابیتەوەو لەو سێ چوار ساڵەی ڕۆیشتیش هەتا پێی کرا کارتێکردنەکانی تورکیاو ئەوانەی سەر بە ئەون لە هێزەکانی بەشار ئەسەدو ملیشیا ئێرانیەکان ، دووری خستوونەتەوە .
لە ڕووی سیاسیشەوە لە دانووستانەکانی دادێی ئەستانەو سوتشێ بە بایەخی کەمتر تەماشایان دەکات . بە نسبەت ئەمەریکاش ، دانانی خاڵە پشکنین و چاودێریەکان و بە دواشیەوە هێزی دژە فڕین لۆ باکوری سوریا ، ئەویش هەمدیسان نامەیە ئاڕاستەی تورکیای ئەردۆگان دەکرێ کە ئێرە جێگای سنور بەزاندنی بۆ تۆی تێدا نیە ، ئەگەر دەتەوێ لە سەرشتی تر ڕێک کەوین جێگای قبوڵکردنە . هەڵبەتە شتی تر دوانن یەکێکیان ناو تورکیایە لە دژی پەکەکە ، ئەویتریشیان کۆمەک کردنی تورکیایە بۆ ئەوەی ڕێکخراوە ئایینیە توند ڕەوەکان بە داعشیشەوە کۆ بکاتەوەو بە گژ بەشارو ملیشیا ئێرانیەکانی وەنێ .
چەندی بیر دەکەمەوە ، چەندی مێشکم دەجوڵێنم ، تورکیا ناتوانێ خۆی لە ڕووسیا بکاتەوە . لە ڕووی ئابووریەوە دوو بۆڕی نەوتی ڕووسی بۆ ناو خاکی تورکیا دەست بەکارن . یەكێکیان بۆ خودی تورکیایە ئەوی تریشیان بۆ ناو ئەوروپایەو نرخەکەشی ۲٠٪ کەمتر لە غازی ئەمەریکیەوەیە .
پەیوەندی ئابووری نێوان ڕووسیاو تورکیاش لەنگی تیا بکەوێ دوو ئەوەندە ئابووری تورکیا زەرە مەند دەبێ . چونکە تورکیا پێوانەی یەکەمی ئالوگۆری بازرگانی و خزمەتگوزاریە گەشتو گوزاریەکانی لە گەڵ ڕووسیایە .دەشزانی ئەگەر خۆشی لە ڕووسیا بکاتەوە بەو ملیشیا سەر بەئەوانەی خۆی وەک جاران کاریگەری نابیت و ناشیەوێ لە ڕێگای هەندێ وەرچەرخانی ئەوهاوە خۆی بە تەواوەتی بکاتە دوژمنی ئێرانەوە چونکە دەزانی عەواقبی پەکەکەی پێوەیە لە ناو ئەو هەموو سنوورەی کە لە گەڵ ئێران هەیەتی و هۆکاری زۆری تریش هەنە کە لێرە شوێنیان نابیتەوە . ئەگەر ئەوهاش نەکات و بای بای لە ئەمەریکا بکا . سوریاو ڕۆژئاوای کوردستانی لە دەست چووە ، وای لە کوردی باکوریش . بۆ یە تورکیا وەک گونی قۆڕی لێهاتووە دەیبڕی ناژی ، نای بڕی پێی هەڵناگیرێ . 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.