ستاندەر
سەرۆکی روسيالەکۆنگرەيەکی رۆژنامەوانيدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بريارەکەی ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمريکا لەسوريا ئاشکرا کردوو دەڵێت؛ بريارەکەی ترەمپ بريارێکی دروستە، بەڵام لەوبريارەتێ ناگەم، دەشڵێت ۱۷ ساڵە ئەمريکالەئەفغانستانە و هەمووساڵێک دەڵێت دەکشێمەوە، کەچی هەرناشکشێتەوە، پۆتن دەشڵێت مانەوەی ئەمريکا لەسوريا پێ ويست نيە. لەبەشێکی تری لێدوانەکەيدا پۆتن ئاماژەی بەوەدا کەوا حوکمەتی سوريارەزامەندی لەسەر ناوی کانديدانی ليژنەی نوسينەوەی دەستوری نوێی سوريا نيشانداوە.