پرۆژە یاسای بوجەی عێراق و سێ سیناریۆ:

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید

دوای ئەوەی پرۆژە یاسای بوجەی فیدراڵی لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ نەکرا حکومەت داوای کرد نەگەرێنرێتەوە بۆ حکومەت و لێژنەیەکی ھاوبەش پێک بھێنن بۆ گۆڕانکاری لە پرۆژەیاساکەدا شایانی باسە لێژنەی دارایی دانیشتنی خۆی ساز کرد لەگەڵ لێژنەکەی حکومەت و (٤۷) خاڵی ئاراستە کردن بەڵام حکومەت تەنھا (۱) خاڵی لێوەر گرتوە ئەویش زیاد کردنی بڕی تەرخانکراوەکانی پاریزگاکانە لە (۱) ترلیۆنەوە بۆ (۲) ترلێۆن ئەوەش لێژنەی دارایی نیگەران کردوە لەدانیشتنی ئەمڕۆی لێژنەی دارایدا باسی لیوەکراو نامەیەک ئاراستەی وەزارەت کراو رازی نەبونی خۆی لە و گۆرانکاریانە نیشاندا ئەمەی خوارەوەش گۆرانکاری و سیناریۆکانە:
۱_نرخی نەوت وەک خۆی مایەوەوکە خەمڵینراوە بە (٥٦) دۆلار لەکاتیکدا ئەمڕۆ نرخی برێنی بە (٥۸) دۆلارە واتە عێراق لەئیستەدا نەوت دەفرۆشێت بە کەمتر لەو نرخە بە (۷) دۆلار کەمتر واتە دەفرۆشریت لە ئیستەدا بەنزیکەی (٥۱) دۆلار.
۲_ نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی کە بانکی ناوەندی دایدەنیت بەنەگۆری مایەوەو ھەر دۆلاریک بە (۱۱۸۲) دینار خەمڵێنراوە کە ئەمەش لێژنەی دارایی والێکرد داوای دانیشتنی کرد لە گەڵ راوێژکارەکانی بانکی مەر کەزی کە ھۆکاری نەگۆرینی ئەم بابەتە بپرسیتەوە کە لێژنەی دارایی داوای کردوە نزیکەی (۱٥_۲٠) نمرە بگۆریت ، ھەروەھا بانگھێشتی چەند پسپۆرێکی داراو کرا کە بەرچاو رونی بدەن بە لیژنەی دارایی.
۳_ بڕی ھەناردەی نەوت وەک خۆی مایەوە بە بڕی (۳۸۸٠٠٠٠) سێ ملێۆن ھەشت سەدو ھەشتا ھەزار بەرمیل نەوت بێت.لە نیویدا بڕی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل نەوتی ھەریم بیت کە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت.
٤_ ھەندیک لە دەقەکانی پرۆژەیاساکە بگۆریت و دەقی نێ لە شوێنیان دابنریت بەتایبەتی ھەندی دەق کە پەیوەندییان بە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمەوە لەوانە ماددەی (۱٠) _ یەکەم ، دووەم لقەکانی (ا،ب،ج) وە دانانی برگەی (۳) لەو ماددەی (۱٠) کە پەیوەندی بە ھەریمەوە ھەیە ئەو بڕگانەش ئەمانەی لای خوارەوەن :
ماددەی ۱٠_ یەکەم پاکتاوکردنی شایستەکانی نیوان حکومەتی ھەریم و حکومەتی فیدراڵ بۆ ساڵەکانی ۲٠٠٤ _۲٠۱۸ دوای وردبینی دیوانی چاودێری دارایی لەبەر ڕۆشنایی پشکی ھەریم لە خەرجیە راستە قینە کان .
ماددەی ۱٠_دووەم ا/حکومەتی ھەریم پابەندە بە ھەناردەکردنی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل .
ب/تەرخانکردنی ریژەیەک لە تەرخانکراوەی ھیزە پیادەکانی عێراق بۆ ھیزی پیشمەرگە….
ج_ھەرکات ھەریم پابەند نەبوو بە پابەندیەکانیەوە ئەوا لە بودەکەی دەبڕێت…..
برگەی ۳ زیاد بکریت بۆ ماددەی (۱٠) .

سیناریۆکان :
سیناریۆی یەکەم :
بری داھات ۱٠٥ ترلیۆن و ٥٦۹ ملیار دینار
داھاتی نەوت ۹۳ ترلیۆن و ۷٤۱ ملیار
داھاتی تر ۱۱ترلیۆن و ۸۲۸ ملیار

خەرجیەکان : ۱۳۳ ترلیۆن و ۱٠۷ ملیار دینار
خەرجی بەکاربەر ۱٠٠ ترلیۆن و ٥۹ ملیۆن دینار
خەرجی وەبەرھینان ۳۳ترلیۆن ٤۸ ملیۆن دینار کە بری ٦ ترلیۆن و ۱۱٥ ملیاری قەرز بکریت
کورت ھینان ۲۷ترلیۆن و ٥۳۸ ملیار دینار
پشکی کورد دەبیت بە ۹ترلیۆن و ۷۸۳ ملیار دینار کە بە ۱۲.٦۷٪ حساب کراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.