کشانەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

ئارام ھادی

وەک ھەمیشە لە باشوری کوردستانەوە شیکاریەکان زۆرن، ئەمە لە کاتێکدا ھێشتا کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان قسەی خۆیان نەکردوە سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکەکەیان، گومانی تیانیە (ڕوسیا. تورکیا. ئیران. سوریا. سعودیە. بەشێکی وڵاتانی ئەوروپا. بە خودی ئەمریکاشەوە)، بۆیان گرنگە بزانن ھەڵوێستی فەرمی ڕۆژئاوای کوردستان چیە؟ بەنیازی چین؟ ئەگەرەکانی بەردەمیان بۆ مامەڵەکردن لە داھاتوودا کامانەن؟، بەگشتی کارتەکانی دەستیان تائێستا دیارنین، (جگە لەوەی تاوتوێی ئەوەدەکەن زیاتر لە (٣٠٠٠) سێ ھەزار دیلی داعشیان لایە کە ھاوڵاتی وڵاتانی ئەوروپان بیان گەڕێنێتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان)کەئەمەش خاڵێکی بەھێزە بەدەست کوردانی ڕۆژئاواوە، بڕیارەکەی ترامپ ناوخۆی ئەمریکا و جیھانی توشی شۆککرد، بەپێچەوانەوە بۆ کوردانی ڕۆژئاوا چاوەڕوانکراوبو، چونکە شەڕڤانان بەپشت بەستن بەخۆیان و گەلی خۆیان لەسەر پێ وەستاون، سەرباری گرنگی پشتیوانی زلھێزێکی جیھانی، بەڵام خۆشبەختانە پشتیان بە وڵاتێکی دەرەکی نەبەستوە تا لەوەھا بڕیارێکدا توشی شۆکیان بکات.

کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان قسە زۆر ھەڵدەگرێت ھاوکات ڕووداوگەلێکی زۆریش بەدوای خۆیدا دەھێنێت، ئەوەی بۆ ئێستا گرنگە باسی لێوە بکرێت.
١. پەکەکە لەسەرەتاکانی ئەم ھەفتەیەدا ڕایگەیاند لە ئەگەری ھێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەوان شەڕ دەگوازنەوە بۆناو قوڵایی خاکی تورکیا و ئەگەری زۆریشە دەست بەجوڵاندنی شەقامی باکوربکەن، لەھەمان ھەفتەدا ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی لە ڕۆژئاوادا، لەکاتێکدا وەرەقەی دابەشکاری تورکیا لەسەر مێزی گفتوگۆی زلھێزە جیھانیەکانە.
٢. مەترسی ھێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان تەنھا بۆسەر کوردان نیە ھاوکات مەترسیشە بۆ سەر سیاسەتی دەرەکی (ڕوسیا. ئیران. بەشار ئەسەد. سعودیە. بریتانیا. فەرەنسا. ئیسرائیل. بەخودی ئەمریکاشەوە)ئایا ئەم وڵاتانە ڕێگە بەوە دەدەن ئەردۆغان لە فراوانکردنی ھەژمونی تورکیا بەردەوام بێت؟.
٣. لەھەمووی خراپتر ئەوەیە شیمانەی ئەوە دەکرێت ڕۆژئاوای کوردستان ڕاکێشنە نێو شەڕێکی ناوخۆیی کورد بە کورد لەنێوان ھەردوو ھێزی (پێشمەرگەکانی ڕۆژ و شەڕڤانان)کە ئەوەی یەکەمیان تورکیا و پارتی پشتگیریان لێدەکەن.
٤. بەشێک لە سیناتۆرەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێن پەیەدە بۆ سودی خۆی چوار ساڵە ئەمریکا بەکاردێنێت بەڵام ترامپ بەبێ بەدی ھێنانی ئامانجەکانی بڕیاری کشانەوەیدا، بۆئەم مەبەستە ترامپیان بە نەزان لە قەڵەمداوە.
٥. ئەمریکا لەگەڵ ھێزێکی نادەوڵەتی وەک پەیەدە تاسەر مامەڵەناکات و دەوڵەتێکی فەرمی وەک تورکیا لەخۆی ناڕەنجێنێت، ئەمەش قسەی بەشێکە لە خەڵک.

ئەوەی ھەیە چاوەڕێی شەڕێک دەکرێت، لە ڕۆژئاوای کوردستان کە جارێ کەس نازانێت کەی و چۆن تەواو دەبێت، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە شەڕڤانان و گەلی کورد و پێکھاتەکانیتری ڕۆژئاوای کوردستان تەسلیم نابن و تا دوائەندازە بەرگری دەکەن، ئەگەری زۆریشە پریشکی ئەم شەڕە تەنھا ڕۆژئاوای کوردستان نەبێت و پەل بھاوێت بۆناو باکوری کوردستان و خاکی تورکیا، لە ئەگەرێکی واشدا کە ئێستاش وەرەقەی دابەشکاری تورکیا لەسەر مێزی گفتوگۆی (ڕوسیا. ئەمریکا)یە ھیچ ھێزێکی نێودەوڵەتی نیە لەسەر تورکیا بێتە دەنگ وەک ئەوەی لە سوریا ڕویدا چونکە (ئەمریکا. ڕوسیا. ئیران. سعودیە. ئەوروپیپەکان)تورکیا بە مەترسی دەزانن، دوای تەواو بونی شەڕەکەش ڕۆڵ و قورسایی ئەمریکا. ڕوسیا لەلایەک و ئیران. سعودیە. ئەوروپیەکان لەلایەکیتر بەجۆرێکیتر دابەش دەکرێتەوە.
خاڵی جەوھەری لێرەدا ئەوەیە کە کورد چۆن ھەنگاو بنێت؟، ئەمرۆش لە ھەمووکاتێک زیاتر کورد پێویستی بە یەکێتی نەتەوەییە بۆ دەربازبون لەم قۆناغە سەختە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.