پەکەکەو ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەزموونی پڵنگەکانی تامیل؟

لەلایەن ستاندار Posted on 405 جار بینراوە

ئەبوبەکر کاروانی

بانگەشەیەک بۆدووبارەھەڵسەنگاندنەوەی دۆخ وئەگەرەکان
گۆڕانکاریە چاوەڕوانکراوەکان لەسەرئاستی سێ پارچەی کوردستان ٬بەتایبەتیش ڕۆژئاواو باشور سەبارەت بەپەکەکەوکورد ،پێویستی بەدووبارەھەڵسەنگاندنەوەو خۆڕزگارکردن لەکۆت وبەندو گرێکانی ڕابردوو بڕیاری یەکلاکەرەوەوچۆنایەتی وئازایانە ھەیە. چونکەپێدەچێت ڕێساکانی گەمەکە گۆڕانیان بەسەرداھاتبێت،بواری مانۆڕکەمتربووبێتەوە، درزوناکۆکیە ھەرێمایەتیەکان مانای جارانیان نەمابێت ودەرفەتەکانی سودوەرگرتن لێان زۆرنەبن.

ناوچەکە بەرەوشکڵ گرتنێکی نوێ لەسەرئاستی سوریادەچێت، ڕوخساردانەوەش بەسوریا کارلەسەرکۆی ناوچەکەدەکات، چونکە لەچەندساڵی ڕابردوودا سوریابوبووە چەقی قورسایی پێکدادانی دیدگاوبەرژەوەندی ھێزەکان وچڕبوونەوەی ململانێکان. ئەوەی ئێستا دەبیندرێ ئاماژەیە بەنزیکبوونەوە لەساتەوەختی پاکتاوکردنی شۆڕشی سوریا، وەک بەرەنجامێکی نیمچەکۆتایھێنان بە داعش ولەباربردنی بەھاری عەرەبی لەم قۆناغەدا .

ئەوەی لەئێستادا ماوە ھەندێ سازشی ترەلەنێوان ھێزە ھەرێمایەتی ونێودەوڵەتیەکان ،کەبەشێکی گرنگیان لەسەرحسابی کوردی ڕۆژئاوا تەواودەبێت وھەوڵداندەبێت بۆپاکتاوکردنی شۆڕشی ڕۆژئاواوکۆتایھێنان بەوحوکڕانیە نێوخۆییە دیفاکتۆیەی لەوێدا بەرپابووە،چونکە زۆرێ لەلایەنەکان لەسەرکۆتایی ھێنان بەواقیعی فرەدەسەڵاتی ودابڕانی ناوچەی نفوز وەک دەرھاویشتەی قۆناغی ڕابردوو دۆخی شۆڕش ڕێککەوتوون.تاقە شانسێ بۆکوردلەوناوچەیەدامابێتەوە ئومێدبوونە بەپشتیوانی ئەمریکیەکان ،کەئەوەش لەبەرزیادلەھۆکارێک ولەوانەش سەیرکردنی وەرەقەی سوریابەرامبەرھەندێ کەیسی جیھانی ترو ناجێگیری دیدگای ترەمپ بۆدۆخی سوریاوناوچەکە، گرەوی زۆری لەسەرناکرێت.

بەتایبەتیش بەم دۆخ و پێکھات وواقیعەی ئێستای ڕۆژئاواوە.بۆیە دەبێت کوردو بەتایبەتیش پەکەکە بەڕوحیەتێکی نوێ ولەچوارچێوەی زھنیەت ودیمەنێکی فراوانترەوە ھەوڵی تێگەیشتن لەگۆڕاوەکان و ئەگەروسیناریۆکانی داھاتووبدەن. پەکەکە لەھەندێ ڕزەوەوە باجی ھەڵسەنگاندن وشرۆڤەوبڕیارە ھەڵەکانی ڕابردووی خۆی دەدات ،بەتایبەتیش لەپەیوەندی بەسروشتی پەیوەندی نێوان باکوروخۆرئاواو ھەوڵدان بۆئەوەی ڕۆژئاواڕۆڵی سەرقاڵکردنی باکور ببینێت ومەیدانی شەڕوململانێکن لەتورکیا فراوان بکات !،کەبەداخەوە لەبری ئەوەبواری مانۆڕ لەبەردەم خۆیدا تەسک بۆوە.

پەکەکەدەبوابەھیچ نرخێ نەچوایەتەژێربژاردەی ھەڵگیرساندنەوەی شەڕلەباکورو بەھیچ نرخێکیش ئەوکاڵایە لە دەوڵەت نەکڕێ،وەدروشمی قۆناغەکە ڕۆژئاوایەکەم بوایە. دوای ئەوە گۆڕەپانی ڕۆژئاوای بۆخۆی قۆرخ نەکردایە،لەگەڵ پارتی لێکتێگەیشتنی ھەبووایە،ئەنەکەسەوپێشمەرگەی ڕۆژگەرنەبوایەدروستی بکات،بۆئەوەی پرسی ڕۆژئاوا یەکسان نەکرێت بەپرسی پەکەکەو ھەستیاریەکان لەبارەیەوە کەمتربکاتەوەو دۆستی زۆرتری بۆپەیداببێت وباشوریش زۆرتر بچێتە خزمەتیەوە.ئێستاش ھەڵوێستەکە پێویستی بەڕزگارکردنە، دۆخی ڕۆژئاواو پەکەکە لەبەردەم مەترسیەکی جدیدان، مەسەلەکەش بەوەچارەسەرنابێت بوترێت زۆرجار ھەوڵی لەناوبردنی پەکەکە دراوەو سەرکەوتوو نەبووە .

چونکە ھەر وەک ئاماژەمان پێکرد،دۆخەکەی ئێستاجیاوازە،ھەماھەنگیەکی زۆر لەنێوان دەوڵەتەھەرێمایەتیەکان ھەیە،ھەربۆیە دەبێت حساب بۆگەلەکۆمەکی وچارەنووسێکی نزیک لەتامیلەکان بکات. کەس گومانی لەئاستی ئامادەیی کوڕان وکچانی پەکەکە بۆقوربانی دان وئازایەتیئەوان نیە.ئەوان بەکردەوە ئەوەیان سەلماندووە،بەڵام کێشەوئاڵنگاریەکان ھەموو کاتێک بەئازاتی تێناپەڕێنرێن وچارەسەرناکرێن.بەڵکوپێویستان بەحیکمە ت وبیرکردنەوەی ستراتیژی وھێمن ودەستکار یکردنی ئەولەویات ھەیە.

لەڕوویەکیترەوە، تەنھامانەوە بەس نیە،چونکەئەوەی گرنگە توانای ھێنانەدی ئانجەکانە نەک خودی مانەوە،ھەربۆیە ئاساییە لەسەرەپێچێکی مێژوویی ڕێکخراووپڕۆژەیەکدا ،دانوستان لەسەرمانەوەی خۆی بکات بەرامبەر ھەندێ لەئامانجەکان وخۆڕزگارکردن لەتیابردن یاخودمانەوەیەکی ناکارا،یان ھەوڵبدات فۆرم وواتایەکی نوێ بەبوونی بدات.بەبڕوای موتەوازیعی ئێمە پەکەکە لەئێستادا لەبەردەم دۆخێکی لەم جۆرەدایە یاخود لێی نزیکە،ھەربۆیە،ئەم ھێزەدەبێت جددیتر بیر لەدۆخەکەوچارەنوسی خۆی ودۆزەکەی وتواناکانی وچۆنیەتی تەوزیفکردن ودانوستان کردن بەسەریانەوە بکاتەوە.ھەرلەم چوارچێوەدا ئەگەرئەوھەواڵانە ڕاستبن کەباس لەوە دەکەن ئەمریکیەکان داوای چەکدانانیان لێکردوون بەرامبەرچاوپۆشینی تورکیا لەواقیعی دیفاکتۆی ڕۆژئاوا، قبوڵی بکات ،چونکە ھەنگاوێکی لەوجۆرە بەھادەدات بەچەکەکەو وەک وەرەقە بەکاردەھێنرێت ولەباکوریش خێردەداتەوە،پێش ئەوەی دۆخێ بێتەپێشەوە،دەرفەتی ئەوەنەمێنێ.

بەکورتی پەکەکە بۆئەوەی لەم تەڵەزگەڕزگاری ببێت، یاخود بەباجێکی کەمتر لێی دەرچێت،پێویستی لێکتێگەیشتن وھەماھەنگیە لەگەڵ ئەمریکیەکان وپارتی،پێویستی بەسازشێکی عەقڵانیانە ھەیە، ھەرلەوچوارچێوەدا پێویستی بەتێگەیشتن لەڕۆڵی پێشمەرگەی ڕۆژو ئەنەکەسەوباشورو دانیشتن لەسەرکۆی پرسەکان وچارەنوسی خۆی ھەیە، پرسیارئەوەیە داخۆ پەکەکەتوانای بڕیاری مێژوویی وبەئازاری ھەیە؟یاخود ستراتیژێکی پڕلەئازاری نامسۆگەروئایندە ناڕۆشن ھەڵدەبژێرێ و مەبدەئی بوون وئازایەتی وخۆکوژی تێکەڵ بەیەک دەکات؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.