ئەمریکا چۆن دەست لەباکوری سوریا ھەڵدەگرێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

کارۆخ عوسمان

ئەگەر قەرار وابێت ئەمریکا واز لەباکوری سوریا بھێنێت ئەوە دیارە ئەسپەکەی بەرامبەر ڕوسیا بەزیوە، وە ھەموو داواکانی تورکیاش لەو ناوچەیە دێنەدی.

خۆ تەنھا کورد نیە بە ئەگەری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا ناڕازی بێت بەڵکو دەوڵەتەکەی ئەسەدیش قایل بەڕادەستکردنی باکوری سوریا بەتورکیا نابێت، گریمان ئەمریکا ئەوەی کرد بەڵام خۆ تاکە عەمیل و ھاوپەیمانی ڕوسیا لەناوچەکەدا سوریایە، چۆن ڕازی دەبن بەتەسلیم کردنی سنوری ٦٠٠کم سوریا بەتورکیا.

ھەتا ئێستاش ڕوسیا متمانەی بەتورکیا نیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی، بۆیە ڕازی بە بچوک بوونەوەی سوریا نابێت، وەکچۆن لە ٢٠١١ تائێستا لێ نەگەڕاوە ڕژێمەکەی ئەسەد بکەوێت.

عنوانی نوسینەکەم تەعبیرە لەگەمەیەکیتری ئەمریکا بە تورکیا، چونکە؛

١-تورکیا لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ھەڕەشەی لە خواست و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا کردووە لەناوچەکەدا.

٢-ھەڕەشەی واڵاکردنی سنورەکانی بووە بەڕووی پەنابەراندا بۆ ئەوڕوپا.

٣-ھەڕەشەی گرتنەوەی ئاوەکانی فوڕات و دیجلە بووە لەسەر عێڕاق کە گەورەترین کۆڵۆنی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیەتی.

٤-ھەڕەشە بۆسەر سیادەی سعودیەو وەلیعەھدەکەی کە گەورەترین ھاوپەیمانی ئەمریکایە لەناوچەکەدا.

ئینجا جگە لەوەش ئێران بەشێکە لەمعادەلەکە، ھەروا ئاسان دەستبەسەرداگرتنی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فوڕات تێناپەڕێت، حەتمەن لەبەرامبەردا تورکیا دەبێ شتێک ببەخشێت بەئێران، ئەگەر ئەمریکاش لەو ناوەدا نەمێنێت.

ھەبوونی سوڵتەی سەربازی تورکیا لەباکوری سوریا کارەکانی ئێران بۆ گەیشتن بەدۆستانی لەلوبنان و سوریاو فڵستین قوڕس دەکات، کەواتە ئێران بەخششی دەوێت و تورکیا بەدەلی ئەوەی نیە بیدات بەئێران.

ئەمریکا بناغەکەی لەسەر بەرژەوەندی ئەمریکایی دامەزراوە، نەک دەزگایەکی خێرخوازی بێت، کەواتە ئامادە نیە ئەو ناوچانەی کە بەشەڕو خەرجیەکی زۆری جەنگی بەدەستی ھێناون بیداتە دەستی تورکیا بەبێ بەرامبەر.

پرسیار ئەوەیە؛ چ شتێک لەڕۆژھەڵاتی ڕووباری فوڕات و باکوری سوریا بۆ ئەمریکا گرنگترە تا لەگەڵ تورکیا سەودای پێبکات؟

بێگومان تورکیا لەوە بەنرختری نیە تا بیداتە ئەمریکا لەبەرامبەر وەرگرتنی ٦٠٠کم سنوری سوریا لەگەڵ وڵاتەکەی.

سەبارەت بەکورد؛

ھێزەکانی کورد لەسوریا کە لەژێر ناوی سوپای سوریای دیموکڕات گرێدراون، جگە لەکورد پێکھاتە نەوەیی و ئایینی و ئایدیاکانیتریشی لەخۆ گرتووە، تاکە ھێزە کەھاوشانی ئەمریکا دژی تیرۆریستان شەڕ دەکەن.

تەنھا تورکیاش دوژمنی ئەوان نین بەڵکو حکومەتی مەرکەزی سوریاو سوپای سوریای ئازادو ھێزە ئیسلامیە توندڕەوەکان و داعشیش دوژمنیانن.

لێرەدا ئەمریکا ئەو ھێزەی کە لەماوەی ڕابردوودا پڕ چەکی کردن ئامادە نیە جێیان بھێڵێت و بەرامبەر دوژمنەکانیان بکەون.

ئەمریکا ھەمان یاری لەعێڕاقیش کرد، عەفرین چۆن ڕادەستکرا لەکەرکوکیش ھەمان شتی کرد.

حەقیقەت ئەوەیە کە ئەگەر ئیمداداتی ئەمریکا نەبێت ھێزە کوردیەکان لەعێڕاق و سوریا توانای تێکشکاندنی ھێرشەکانی دەوڵەتانی وەک تورکیاو عێڕاق و سوریایان نیە لەئاستی سەنگەرگرتنەوە، بەڵکو شەڕی زیانگەیاندن بەو دەوڵەتانە لەڕێگەی پارتیزانی بووە (بگرەو بکوژەو بکشێوە).

مونبەج کە بووەتە جێی تەماحی تورکیا ڕەنگە بکەوێتە دەست تورکیا بەڵام تەواوی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فوڕات لەئێستادا ناخرێتە سەر مێزی مامەڵەو سەودا.

ئەمریکا دەڵێت؛ بۆیە ھێزەکانمان دەکێشینەوە چونکە ئەرکەکەمان کۆتایی ھات کە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشە، بەڵام موددەیەکی زەمەنی دووری بۆ ئەم کشانەوەیە دیاریکردووە، کە ١٠٠ ڕۆژە، بێشک لەماوەی ئەو ١٠٠ ڕۆژەدا معادەلەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت کە مەھانە بدەنە مانەوەی زیاتری ئەمریکا.

ھەرچەندە لەبنەڕەتدا تیرۆریستان ھێشتا لەبرەودان و تێکنەشکاون.

لەوکاتەی کەمززەی کشانەوە ھاتەگۆڕێ جوڵەکانی ڕێکخراوەی داعش ڕووی لەزیادی کرد، ئەمەش وەک ئەو تەقینەوە تیرۆریستیانەیە کاتێ ئەمریکا ڕایگەیاند لەعێڕاق و ئەفغانستان دەکشێینەوە ڕوویان لەزیادبوون کرد، ئەوکات ئەمریکا خۆی ناچارکرد بمێنێتەوە.

ئەمریکا لەماوەی ١٠٠ ڕۆژدا ھەزار فێڵیتر دەکات بۆ مانەوە لەباکوری سوریا، چونکە لێی ڕوونە ئەگەر بەتەواوی بکشێتەوە ھاوپەیمانە کوردەکانی لەدەست دەدات، ئەوکات کوردەکان ھاوپەیمانی لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی سوریاو ڕوسیاو ئێران گرێدەدەن، ئەوانیش کە دوژمنی ئەمریکان.

تورکیا ئەو شەڕە بەھاوکاری چەتە تیرۆریستیەکان و سوپای سوریای ئازاد ÖSO ئەکات، چونکە ئەگەر ئەوان نەبن ئارتەشی تورک ناتوانێ لەزەمینیدا سەرکەوتوو بێت، بۆیە لەئەوەلدا وازەروورە ھێزەکانی قەسەدە بەچڕی ئیش بۆ بڕینی دەستی ھێزە عەمیلەکان بکەن.

کوردانی سوریا لەئەگەری کشانەوەی ئەمریکا ناکرێت بەرگریکاربن، وەک ئەوەی لەعەفرین ڕوویدا.

یاسای شەڕی نابەرابەر وایە کەپارتیزانی بچێتە قوڵایی دەستەڵاتی دوژمن، تورکیاش دەوڵەتێکە ئەمساڵ بەپێی ڕیزبەندی جیھاتی نۆیەمینی سەرئاستی وڵاتانە لەڕووی عەسکەریەوە، بۆیە بەبەرگریکردن بەرپەرچی نادرێتەوە.

کەواتە دەبێ ھێزی ڕکابەری تورکیا شەڕ بباتە ناو جەرگەی تورکیا.

دەتوانرێت تورکیا بھێنرێتە ژێر باری پاڕانەوە، بۆنمونە؛

زەرەرگەیاندن بەو بەنداوانەی کە تورکیا لەسەر ڕووباری دیجلە دروستی کردوون، چونکە شەرعیەتی بەدەستە ئەوکات، مادام کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بێھەڵوێست بێت لەھەمبەر ئەو ھێرش و سنوربەزاندنەی تورکیا و ھەڕەشەی قەتڵ و عامی کوردان کە بەدەرن لەیاساکانی جەنگی کوردانیش لەناو خاکی تورکیا شەرعیەتی ھەموو جۆرە چالاکیەکیان ھەیە.

بەتەقاندنەوەی ئەو بەنداوانە دەوڵەتی تورکیا بەتەواوی دەکەوێتە سەر ئەژنۆ، چونکە لەبڕبڕەی پشتی ئیقتسادی تورکیا دەدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.