ستاندەر
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردۆتەوە کەوا یارمەتیە لۆجستیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات بەردەوامی هەیە. سەرچاوەکە تەئکیدی لەوەکردۆتەوە کە لەدوای بڕیارەکەی تڕەمپ ەوە بەدەیان شاحینەی چەک و تفاق و یارمەتی لۆجستی لەڕێگای فڕۆکەخانەی هاوپەیمانان لە هەولێر گەیشتۆتە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات.