مەسعود عەبدولخالق: دوو مەترسی نوێ ڕووی لە کوردستان کردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود عەبدولخالق نوسەر و رووناکبیر رایدەگەیەنێت ئێستا دوو مەترسی ڕووی لە کوردستان کردووە یەکیێکیان ئیقلیمییە و ئەویتر نێودەولەتی، دەشلێت تورکیا جگە لە دژایەتی کورد لە باکوری کوردستان لە ھەریەک سوریا و ئێران و عێراق دژایەتی بەشەکانی کوردستان دەکات، مەسعود عەبدولخالق دەشلێت دوای ریفراندۆم کوردستان بێ پشتیوانی ماوەتەوە,

دەقی وتارەکەی مەسعود عەبدولخالق بخوێنەوە:

دوو مەترسی نوێ بۆ کورد
لە پیش ڕیفراندۆم بەدەنگێکی ڕوون پیمان ووتن ئەو ھەنگاوە مەترسی گەورەیەو ھەموی ھاتە دی ،لە ئیستادا(واتە لەدوای ریفراندۆم) کورد بێ پشتیوانی نێودەولەتیە ،ئەوەش ھەمو دەم ھەر چوار پارچەی کوردستان دەخاتە مەترسیەوە ،لە ئیستادا دوو مەترسی (یەکیان ئیقلیمی وئەوی تریان دەولی) وادێتە پیش ،یەکەمیان ئەوەی ترامپ لە سێ بنەماکەی (ئەمریکا-ئابوری- ملکەچ پیکردن)وا ئەوەی ناوەند زال دەبیت و سیاسەتی (پەی)بەسەر ئەوانی تر زال دەبی ..ئەوەش وای کردئەو ٣ملیارەی تورکیا بۆ پەتریۆت ڕۆل بداتە تورکیاو تاڕادەیەک کورد بە جێ بھیلی .دوەم سیاسەتی نویی ئەردوگان وتورکیا ئەوەیە (یەکپارچەیی خاکی سوریا-خاکی عیراق -خاکی ئیران ) وەک یەکپارچەیی خاکی تورکیایە ..ئەوەش ڕوونە مانای چیەو ھیزەکانی تورکیا لە ٣ پارچەی کوردستان چی دەکەن .
ئەوەی ئیستا ئەمانە عیراقە کە ھەیئەیەکی سەرۆکایەتی گونجاوی ھەیە بۆ کورد.. .ئەگینا تروسکایی لەو دەمە دیار نیە ..ھەلبەتە ھەروا نابیت و ئینشاللە لەماوەیەکی کورتدا دەرگە دەکریتەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.