چارەنووسی کاندیدەکەی گۆڕان بۆ وەزیری داد بەکوێ دەگات

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر: سەلمان کۆچەری

دوای ئەوەی گۆران خۆی تاخیركردو بەدرەنگەوە چوە نێو گەمەكانی بەغدا وەزیرێكی هەبوو لەدەستیدا ،زیاتر ئیعتمادی كردە سەر بەڵێنیك كەلە لە دانیشتنە بەراییەکانی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان بەلێنیدابوو کە پاڵپشتی گۆران بکەن لە وەرگرتنی پۆستێکی سیادی وەک وەزارەتی داد, بەڵام پارتی بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی دارا نورەدینی بۆ وەزیری داد کاندید کرد.، لەسەردانەكەی بەریز بارزانی بۆ بەغدا پیداگیری بوو لەسەر ئەو وەزارەتەش ، بەلام بۆ پارتیش نەبوو .، ئەو كاندیدەی (پ د ك) یش شكستی هینا . لەئيستادا جاريكى تر چانسى بزووتنەوەی گۆران و حاكم شيخ لةتيف هاتةوة ,واگۆران هەوڵی تەواو دەدات لەوەی وەزیری داد وەرگرن ، لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو هەروەها نەوەی نوێو د. بەرهەم و یەکێتیش گفتوگۆیان کردووە, لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی کاندیدەکەی پارتی دارا نورەدین دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوونی حاکم شێخ لەتیف دروست بووە , لةضةند رؤذى داهاتوو ئەگەری هەیە گۆران هەولی خۆی چڕ بكاتەوە لەگەل لایەنەكانی (غەیرە پارتی) بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ، لە نیوان عمری سید علی و سەرۆك كۆماریش چەند پەیوەندیەك بوە بۆ یارمەتی ووەرگرتنی ئەو وەزارەتە ، واپیدەچی هەمو لایەك یارمەتیدەری حاكم شیخ لەتیف بن بۆ ئەو پۆستەو ئەو ئامانجە بیتە دی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.