دۆزی کورد لەنێوان مێنتاڵیەتی عوسمانیزمی سەردەم و نەژاد پەرستی باغچەلی ـەکان…

لەلایەن ستاندار Posted on 359 جار بینراوە

سەرکەوت حمد ابراھیم

سەرەرای ئەو گۆرانە خێرایانەی لەماوەی رابردوو لەھاوکێشەکانی ئیقلیی و نیودەوڵەتیەکان روویاندا ،کاریگەریەکانی راستەوخۆ لەسەر رۆژئاوای کوردسیان (باکوری سوریا)دەرکەوت بەھۆی بریاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و باکوری رۆژھەڵاتی فورات ،لەژێر ناونیشانی (داعشمان لەناوبرد بۆیە کاری ئێمە تەواو بوو دەگەرێینەوە ،دەرفەت بە دەوڵەتی تورکیا دەدەین کارە ناتەواوەکانی لەو ناوچانە تەواو بکات ،ئێمە وەکو ئەمرێکا نامانەوێ ببین بە پۆلیسی رۆژھەڵاتی ناوەراست و ناوچەکانی تر …)

لەکاتێکدا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی ئەمریکای بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)دەپارێزرا کە ھێزێکی دژە باوە لەلایەن دەوڵەتی تورک ھەمیشە تورکیا بەدوای دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بووە بۆ لەناوبردنی ھەموو ھێزە کوردیەکان لەناوچەکە بەبیانووی ئەوەی ئەو ھێزانە لەژێر پەروەردەی ئایۆلۆژیای ئاپۆنیزم پەروەردەکراون ،ئەوان مەترسیەکی راستەوخۆن لەسەر ئەنقەرە ،ھەربۆیە دەوڵەتی تورکیا لەرابردوو چەندین جار نیگەرانیەکانی گەیاندە بەرپرسانی ئەمریکا لەناوچەکە بەتایبەت لەھاوکاری و پرچەککردنی (ھەسەدە )

* ئەو ھێزانە لەژێر ئایدۆلۆژیایەکی وەھا پەروەردە نەکراوە تاوەکو ئاشبەتاڵی پێ بکرێ …

یەکینەکانی پاراستی گەل یەپەگە زۆرینەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدێنێ ،کە لەچەند ساڵی رابردوو سەرکەوتنی مەزنی تۆمارکردووە لەشەری دژ بە داعش ،بەھۆی بریاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بەتایبەت باکوور رۆژھەڵاتی سوریا کەدەکاتە رۆژئاوای کوردستان ،ھەرەشەکانی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا مەترسیەکی گەورەیە کە چاوەروانی رۆژئاوا گشت پێکھاتەکانی دەکات ،بەتایبەت لەشکرکێشی تورکیا بۆ لەناوبردنی ھەموو ئەو ھێزانەیە کە ھەمان ئایدۆلۆژیای پەکەکەیان ھەیە ھەربۆیە تورکیا ئەو ھێزانە بەمەترسی بۆ سەر ئاسایشی تورکیا دەزانێ ، لێرەدا دەیەوێ شەری سبەی ئەمرۆ بکات کۆتای بەدڵەراوکێیەکانی بێنێ لەبەرامبەر ھێزە کوردیەکانی سوریا .
بریاری شەر لەبەرامبەر ھێزە کوردیەکان ھەموو کورد دەگرێتەوە جگە لەو ھێزانەی لەژێر سەرپەرشتی خۆی لە ئەنقەرەو ھەولێر پەروەردە کراون بە ناونیشانی پێشمەرگەی رۆژ ،ئۆپۆزیسیۆنی سوریا و ھیدی کە ھەمان ئایدۆلۆژیای والی گەریو عوسمانیزم پەیرەودەکەن بەمانایەکی تر تورک مانی نوێن لەناوچەکە ،ھەرچەندە مسعود بارزانی ھەمان پێشنازی بۆ مەکۆرگ کردبوو ،لەبەدیلی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەکرێ پێشمەرگەی رۆژ جێگەکەیان پربکاتەوە ،ھەربۆیە ئەمریکا رۆژی دواتر بریار کشانەوەی لە سوریا راگەیاند بەفیعلی کار بۆ ئەوپرۆسەیە دەکات ،ماکۆرگ لەوە دڵنیاکراوەتەوە باشوور بەشێک نابێت لە ململانێکانی سوریا ،ئەگەر ئەمریکا بیەوێ سنوورەکان ئەلقەو رێز دەکرێن لەبەرامبەر پشتیوانی ھێزە کوردیەکانی رۆژئاوا بەھەمان شێوەی پێشوو،جالێرادا یان بە پێشمەرگەی رۆژ یان بەپێشمەرگەی زێرەڤانی کە بەلای تورکیاوە ھەمان شکڵ و شێوەن

کاتێکش ھەڵسەنگاندن بۆ بریار و پێشنازو ھەوڵی ئەمریکا لەناوچەکە بدەین بەھیچ شێوەیەک ئەمریکا دۆستایەتی کوردی پێ قبوڵ نەبووە ،ھیچ کات دۆستی کورد نەبووە بەتایبەت لە باکوور کورد بەرژەوەندیەکی وەھای نەبوو لەگەڵ ئەمریکا تاوەکو ئەمریکا لەبەرامبەر دەوڵەتی تورک دۆستایەتی کورد بکات ھەر لە بریاری ناساندی پەکەکە بە ھێزی تێرۆر لەناوچەکە لەسەر دەستی ئەردۆغان وجۆرج بووشی کور ،تاگەشت بە بریای دەستگیرکردنی سەرکردە باڵاکانی پارتی کرێکاران پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە ، کشانەوەی ھێز لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیا …

* رێکەوتننامەی ئەستانە و دەرھاویشتەکانی …

ھەروەکو ھەموومان دەزانین رێکەوتنی ئەستانە لەنێوان دەوڵەتانی (روسیا،تورکیا ،ئێران )ئیمزاکرا بۆ چارەسەر و کۆتای ھێنان بەشەر لە سوریا ،ئەوە بووە ھۆی ئەوەی تورکیا دەست کراوەتربێ و بەھەمان شێوەی ئۆپراسیۆنی سەر عەفرین ،ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (ھەسەدە )داگیربکات کۆتای بە مۆتاکەی خۆبەرێوەبەری کانتۆنەکانی کورد لەسوریا بھێنێ ،کەتورکیا جەوھەری پلانەکەی لەناوبردنی خەباتی سیاسی و چەکداری کوردبوو لە سێ پارچەی کوردستان ،روسیاو ئێرانیش لەبەرامبەر ئەوە قازانج لە دورخستنەوەی ئەمریکا دەکەن لە ناوچەکە و پاراستنی ھەژموونی ئێرانی و روسی پێگە ستراتیژیەکان لە سوریا ،لەکۆتایدا ئەو رێکەوتنە بەزەرەری کورد و ئیسرائیل یەکلای بوویەوە ھەرچەندە ئیسرائیل بەردەوام ھێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئێران لە سوریا بەڵام ئیسرائیل لەوە تێگەشتووە لەفەراغی ئەمریکا بەرژەوەندی ئیسرائیل دەکەوێتە ژێر مەترسی جدی …

*موجازەفەکردنی بارزانی بە دۆزی کورد بەگشتی و باشوور بەتایبەت ..
ھەرچەندە زۆر گوتراوەو زۆر نوسراوە لە سەر ریفراندۆمە ناوەختەکەی مسعود بارزانی ،لەکاتێکدا لەچاوی پارتی جگە لەخۆی گشت ھێزە سیاسیەکانی کورد خیانەت کارو جاشی دەوڵەتانن ،ھەرچەندە پارتی دیموکرات و بارزانی لە بەرامبەر بکەرانێ ١٦ ئۆکتۆبەر راستی فەرموو ،بەڵام دووبارە پارتی خۆشی بەشێک بوو لە رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر و جینۆسایدی ئێزیدیەکانی شەنگال ،سەرەرای ئەو بێسەربەریەی لە حکومەتی ھەرێم و گەندەڵی ئیداری بارزانی بەپرۆژەیەکی نوێ کە شەقامی ناسیۆنالیستی کوردی وروژان دەستی دا بە بانگەشەی دەوڵەت بنیادنانەوە بۆ کورد لەکاتێکدا نەپەرلەمان بۆ کورد مابوو نە کابینەیەکی یەگرتووی حکومەت لە ناوچەکە بنیادنرابوو سەرەرای مەترسیەکانی داعش و وڵاتانی ئیقلیمی بەتایبەت بەغدا و (ئەنقەرەو تاران )لەئەنجامدا رێکەوتنی نێوان دەوڵەتانی (تورکیاو ئێران و عێراقی )لێکەوتەوە ،کۆتای بە دوژمنایەتی نێوان ئەو سێ وڵاتە ھێنا ،سەر لەنوێ ھاوکێشەیەکی دژە کوردیان لەناوچەکە دارشتەوە کە کاریگەریەکانی تائێستا لەسەر فروکەخانەی سلیێمانی وداگیرکردنی کەرکوک و کۆی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارە ھەرێم لەلایەن ھێزە شیعەکانی سەربە ئێران ،بەزاندنی سنوور لەلایەن تورکیا لەشکرکێشی ھێز و بنیادنانی دەیان و بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچە سنوریەکانی ھەرێم ، بەھێز کردنەوەی تورکمانەکانی کەرکوک و ھەولێر ،راستەوخۆ مەشقپێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و رۆژ لەلایەن تورکیا…
ئەوانە بەشێکی دیارو بەرجەستەی ھۆکارەکانی ماڵوێرانی کوردو ریفراندمە ناوەختەکەی بوو لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بە سەرۆکایەتی مسعود بارزانی …

*وەڵامی پارتی دیموکرات بۆ سیاسەتی پارتی کرێکارن (پەکەکە )
لێرەدا ھەمیشە کادیرو سەرکردەکانی پارتی و گروپی ١٦ ئۆکتۆبەری ناو یەکێتی رەخنەی توندیان لە سیاسەتی پەکەکە دەگرت لە باکوور و ناوچەکە بەگشتی ،ھەمیشە تورکیا لەئایدیای ئەو ھێزانە دۆست و خوڵقاندی پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیزەکردنی کورد بووە ،رەخنەی توند لە خەباتی چەکداری پەکەکە دەگیرا ،ھەرچەندە کورد سەرجەم ئۆپشنەکانی لە تورکیا تاقیکردوە بەسەرکردایەتی ئەحمد تورک و سەڵاحەدین دمیرتاش و عوسمان بای دەمیر لەژێر ناونیشان و پرۆسیجەی جیاواز ھەر خەباتی پەرلەمانی و ئیداری، بەڵام کاتێک ئەردۆغان و دەوڵەت باغچەلی،سیاسەت و بەرژەوەندیان یەکدەگرێتەوە راستەوخۆ پەیرەوی سیاسەتی کورد کوژی ماڵوێرانی دەگرنەبەر بەھەمان گروتینی ئایدۆڵۆژی و مێنتاڵیەتی عوسمانیزمی سەردەم(ئاکەپە )و نەژاد پەرستی (مەھەپە )،
لەدوای ساڵانێکی زۆر لە حکومرانی رەھای پارتی لەھەرێم ،رادەستکردنی ٦٠٪داھاتەکانی نەوت و رێکەوتنی ٥٠ ساڵە لەبەرژەوەندی تورکیا ،باوێشکی بەخەبەر ھاتنەوەی لەسوری سربوونی درێژخایەن ھەر ئەمرۆ لە لێدوانێکی ناراستەوخۆ ھاتە دەنگ و ئیدانکردنی پرۆسەی لەناوبردنی کوردو خواستەکانی گەلەکامان ،بەھۆی پێشنیازکردن و سرینەوەی ماپی نەخشەی کوردستان لە گوگڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکیا …

*چارەسەری و تێپەراندنی ئەو دۆخە دژوارە بەچی دەکرێ

ھێزەکوردیەکان بەدرێژای سنووری دوو تا سێ ووڵات بەرەنگاری دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام بوونەوە پێش ئەوەی ئەمریکاو ھێزەکانی ھاوپەیمانی دژ داعش بێنە ناو گۆرەپانی ململانێکانی ناوچەکە ،ھەربۆیە کورد پێویستی بە یەکریزیەکی راستەقینە ھەیە ،ھەرچەندە ھاوسەنگی ھێزە کوردیەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و سوریا زۆر جیاوازە بەڵام کورد لەبەدیلی ماکگوری دژە تورک ،تاخیربوونی ھاوکاری فەرەنساو ئیسرائیل پێویستە ناو ماڵی خۆی رێک بخاتەوە ،پارتی دیموکرات و پێشمەرگەی رۆژ نابێت ببنە بەشێک لە سیاسیەتی دەوڵەتی تورک لە گەمارۆدانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەرۆژئاوا ،کردنەوەی بەندەن و ئەلقەرێزەکان ھاوکاری بەرەو رووی کوردانی رۆژئاوا بەتایبەت ھاوڵاتیانی سڤیل …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.