سوپای سوریا بە فەرمی چووە ناو منبج

لەلایەن ستاندار Posted on 445 جار بینراوە

ستاندەر

 فەرماندەیی گشتی سوپای سوریا، ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لەچوارچێوەی پابەندی تەواوەتی سوپاو هێزە چەكدارەكان بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتمانی لە سەپاندنی سەروەری دەوڵەتی لەهەمو بستێكی خاكی كۆماری عەرەبی سوریاداو وەك وەڵامێكدا بۆ داوای خەڵكی ناوچەی منبج، فەرماندەیی گشتی سوپاو هێزە چەكدارەكان رایدەگەیەنێت كە چەند یەكەیەكی سوپای عەرەبی سوریا چونەتە ناو منبج و ئاڵای وڵاتیان لەوێ هەڵداوە.”

فەرماندەیی سوپای سوریا جەختی لەسەر گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی هەمو هاوڵاتیانی سوریا كردۆتەوە لەپێناو پاراستنی سەروەری نیشتمانداو سوربونی خۆیشی دوپاتكردۆتەوە بۆ شكستپێهێنانی تیرۆر و هەمو داگیركارانی خاكی سوریا.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر فەرماندەیی یەپەگە رایگەیاند  هێزەكانمان لەمنبج كشاندۆتەوە بۆ شەڕی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی فوڕات، داوای لە لە حكومەتی سوریا کرد، هێزەكانی بنێرێتە ئەو ناوچەیە بۆ پارێزگاریكردن لەمنبج لە بەردەم هەڕەشەكانی توركیادا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.