بیرت دەکەم قائید هاوڕێی چەندین ساڵەم

لەلایەن ستاندار Posted on 493 جار بینراوە

 

رەشاد گەڵاڵی
دەزانم تەندروستیت باش نیەو بەکۆڵێ ئازاروە دەورە دراویت دەزانم ئازارەکانی جەستەو دەرون و دووری خێزان و جگەرگۆشەو دایکی بەڕێزتان خاتوو باجی ئازارکێشەو ڕۆڵەی دەوێت بەرگە بگرێت دەزانم دووریت لە هەڤاڵانی پێشمەرگەو بەسەرکردنەوەی ڕۆژانەت لەگەڵ هاوڕێیان و بەیانی باشی بەیانیانت لەگەڵ بەندە دابڕانێکە لەدوورەوە بۆن سۆی لێ دێت بەڵام دڵنیابە ئازارەکان تەنها نین و هاوبەشن ، دەزانم بەر لەزیندانی و دەست بەسەر و زیندان کردنت لەژووری تاکە کەسی و تێکەڵاو کردنت لەگەڵ زیندانیانی هاوشێوەی وەك بەڕێزتان و بێ تاوانی بەناو داعش کەبەساڵ لەوشوێنەماونەتەوە بەرلەتۆ بێ لێپرسینەوە دەزانم بەرلەوەی تۆو هاوڕێیانت سڵاوبکەن لەزیندانیان لەژوورە تێکەڵاوو تاکەکەسییەکان بەرگێکی نوێ بەقەد باڵای بەرزی سوورهەڵگەڕاوت بەمادەی ٤ ی ئیرهابت بۆئامادە کراوە بەڵام سەرشۆڕتر لەئاست ورەو کەسایەتی بەرزی تۆ و خانەوادە سەربەرزەکەت بۆیان دووری و ئامادەیان کردووە ،

دەزانم بەمەبەستی تاوانبارکردنتان چەندین گروپ وگرتووی تایبەت بەخۆیان بەئاڕاستەی جێ بەجێکردنی مەرام و نیازە لەسنوور بەدەرەکانیان ئامادەو ڕاهێنراون تاکو لەبەردەم دادگاو دادوەری بەڕێز سوێندی یاسایی بخۆن وەك ئەو سوێند خواردنە شانۆگەرییە ئاساییەی بۆ مامۆستا خالید
و کاکەعیمادجمیل کەبۆماوەی ٧ حەوت ساڵ دوورلە هاوسەرو کچ و کورەکانیان دوور لەخوشك و برا و مام و خاڵ و برازاکانیان بێتاوان بێ ئاگا لەو ڕووداوە بەناهەق لە زیندانێ کرابوون ،

مەبەست لەوهەڵمەتە تەنها بۆ چاوشکان و شکاندنی شەوکەی جەماوەری یەکێتی و خەڵکی ناوچەکەیەو بە ئاڕاستەیەکی تر جێ پێ خۆشکردنی پێگەی جەماوەری پارتی یە لەسنوورەکە بۆیە ئێوە لە زیندانێ کراون و دوای ٧ساڵ و لەدواین ساتی ئازادکردنیان داوای بەخشین لەکۆی هاوشێوەی مامۆستا خالید و کاکە عیمادەکان دەکەن و دەڵێن ببورن ئێوە بێ تاوانن بەهەڵەزیندانی کرابوون ،

بەپێی بەدواداچوونی بەندەبێت جیاوازییەکان لەنێوان شێوازو ئاڕاستەی کارکردن و ئالەتی بەکارهێنراو لەنێو گرتووخانەکان بەبەراورد لەگەڵ پێشووی سەردەمی ڕژێمی گۆربەگۆڕچوو هەمان شێوازو ئاڕاستەکارکردن و هەمان ئالەتەو بگرە زۆر سامناکتر بەئاڕاستەی سزادان و دان نان واتە ئیحتراف کردن بەزیندانیان دوور لەوکارەی ئەنجامیان داوە کەتیایدا لەوشانۆگەرییانە بکەرو ئەنجام دەری ڕاستە قینە بزرە کەچی مرۆڤی بێ تاوان دەکرێتە سوتەمەنی ئەم ڕووداوانەو لەشوێن بکەرو ئەنجام دەری ڕاستەقینە سزاکە دەنۆشن ،

من خوازیارنیم ئاماژە بەشێوازی سزاکان بکەم لەنێو زیندان چونکە سەرجەمیان دوورن لەبەهاو ڕەوشت و ڕێزنەگرتنی ئاین و مرۆڤایەتی ئەوەی تیایدا جێگەی نابێتەوە ئەو ئاکارو بەهاو ڕەوشتە جوانانەیە لەنێو ئەودەزگا بەنێو نیشتمانی و نەتەوەییانە کەبەشی زۆری ڕەهای بودجەی هەرێم بەو دەزگا بەناونەتەوەیی و نیشتمانیانەدەبەخشرێت بۆئەوەی ئاسایشی نەتەوەو نیشتمان و سنوری هەرێمی کوردستان لەبوونی هەر هێزێکی دەرەکی و ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان بپارێزن ؟

بەناو یەکێتی شەریك و هاوبەشە لەبەڕێوەبردنی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەدەستکەوت نا بەڵام لەنێو زڕاندن و ناشیرینکردن لەنێوجەماوەردا لەگەڵ پارتی وەك یەک هاوتاو مانە بەخشن بگرە یەکێتی ناشیرین تر کەچی ڕۆژانە کادرو فەرماندەکانمان لەلایەن پارتی دەستگیردەکرێت و گەورە ترین بێ ڕێزی و ناو زڕاندن و ناووناتۆرە دیاری پارتی و دەزگا ئاسایشەکانێتی بۆهەڤاڵانی یەکێتی بەئاڕاستەی سود گەیاندن بەپارتی کەچی لەسوچێک یاخود دەلاقەیەکەوە سەیری بکەیت ئەو هەڤاڵانە بەسەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئازاد ناکرێن ئەرێ دەپرسم بۆ هۆکار چیە ?

دەبێ هۆکار چی بێت نوسراوی مەکتەبی سیاسی ، وەزارەتی پێشمەرگە ، پەیوەندیەکان و سەردانی کردنی هەڤاڵ سعدی احمد بۆ لای مسعود بارزانی و دەسەبەرکردنی بەڵێن لە بەڕێزیان و پەیوەندی کردنی هەڤاڵ سعدی لەگەڵ هەریەك لە کاکەمین نەجار ، کەریم سنجاری دوای بەڵێن دانیان بەئازاد کردنی زیندانیان ئێستاش هەیاران هەروەکو جاران کەسەیر دەکەیت نەبای دیوەو نەباران ئەی دەبێ لە فەرهەنگی یەکێتی و سەر کردەکانی چ بگوزەرێت دەبێ بیرلەهەنگاوی با نەکەنەوەو دەست بەرداری ئەلیف نەبن ?

یاخود بەرژەوەندی هاوبەش و پێدانی زەوی بەچەند دۆنمێك لەنێو پایتەخت ئەوانیشی کەڕولاڵ و کوێر کردووەو ڕانیان بێ شوان کردووەو دەڵێن لەمن مەدەن لەبرام بدەن وادەزانم لەجواری کا دەدەن هەردەست بەکڵاوتەوە بگرە ڕۆژێك دادێت ڕەشەباو شنەبای کوێستان هەڵی دەکات کڵاوەکەی سەرسەرتان ڕادەماڵێ و بۆشوێنێکی نادیار بای دەیبات و کەچەڵی سەرت دەردەکەوێت دواشوێنتان سزادان و بەردەمی دادگا دەبێت ئەوسا پەشیمانی داد نادات ،

لەکۆتا دەڵێم هیوادارم هەڵەبم و خوێندنەوەکەم تەندروست نەبێت لەهەمانکاتدا ئاڕاستەی نوسینەکەم ڕووەو سەر کردایەتی هەردوو حزب دەکەم و دەڵێم فریای دەزگا ئەمنی ئاسایشەکان بکەون بۆ ئەوەی لەشا ڕێگای ڕەسەنایەتی دوور نەکەونەوە چونکە لادان و دوورکەوتنەوەیان لەکەدارکردن و زیان گەیاندنە بەداهاتووی ئاسایشی نەتەوەو نیشتمان و هەرێمە گەمارۆ دراوەکەمان ،
بۆیە دەڵێم ئەرکی هەنوکەییە لەدەست پێك و لەیەکەم هەنگاودا چاکسازی لەمەنزومەی ئاسایش بکرێت و کەسانی بەئەزموون و ئەکادیمی و دڵسۆز شوێنگرەوەی ئەوانی تربێت لەپێناو ناساندنی ئاسایشێکی متمانەو باوەڕپێکراو کەتیایدا دەتوانێت دەسەبەری سەقامگیری ئاسایشێکی بەرقەرارو داهاتووێکی باشتر بکات بۆ نەتەوەو نیشتمان و گەرانەوەو دەسەبەرکردنی متمانە بکات لەنێو جەماوەردا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.