سێو سوتان لێلیە یان لۆلۆ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

عزیز مستەفا

لە ئەنجامی ئەو هەموو ڕوداوە تراژیدیانەی ڕۆژانە دەبینین و دەبیستین کە تەواو نامۆن بە داب و نەریتی بە کەسایەتی بە هەست و نەستی کورد بوون و کوردایەتی. دەحەپەسێ سەرسام دەبێ لە سەر کام دەرد کام مەینەت, کام پاشقۆڵ لێگرتن, کام دزی کام خیانەت, لەسەر ونکردنی کام جوانی کام ڕەحم کام بەزەی کام بەخشندەیی. کام میهرەبانی لەسەر نەمامی کام هەڵوێست و ئازایەتی کام خۆڕاگری کام فیداکاری و بابەت هەڵبژێری و بیربکەینەوەو شت بنوسی؟ لە چارێگە سەدەی ڕابردوو لە دێر زەمان خاوەنی گشت ئەم پیرۆزیانە بووین و پێی ناسرابووین , ئەم پیرۆزی و خەسلەتانە هەر هەموویان پیتی جوان بوون لە پێکهاتەی ناسنامەکەمان کە بە کەسایەتیمانەوە درەوشاوە بوون. زۆر دیار بوون. دوژمنانمان نەبە شمشێر نەشیرینی, نەبەکیمیا نە بە ئەنفالو نەبە ناپاڵم و نەیان توانی ئەم پیرۆزیانەمان لێدا ببڕن ئەم بەرگە پیرۆزەمان لەبەردا ببڕن. جێگەی داخە و تەواو شەرمە ئەم هەموو پیرۆزیانە دانە دانە کەوتونەتە بەر قەڵاچۆ کردن و هەڵ وەرین و بەڕیزە وەستاون بۆ سەربڕین. ئێمەش زۆر بێباکانە. نەفامانە لە دیار ئەم دیمەنە تراژیدیاو ئابڕۆبەرانە, بێ هۆشانە لەگەڵ ئاوازی کەناڵەکانیان هەڵدەپەڕین و سەمادەکەین یان ترسنۆکانەو تۆ فیدانە بە شەرمنی و سەرکزی بۆ سەربڕینی پیرۆزیەکان پرتەو بۆڵە دەکەین. یان هێواشی و بەبێ چرپە فاتیحاێک دادەین.

تاکەی دەبێت فریو بدرێن؟ تاکەی ئەو چاویلکە جادوییە لە چاومان بکرێ هەڵبخەڵەتێن، تاکەی وێنەی ڕاستی لێمان ئاوەژو بکرێ، تاکەی ماری ژەهراویمان لەلا وەکو گوچانی عیسابێ، تاکەی ڕێگای هەڵەت و هەڵدێریمان لەلا پانتای بە هەشت و مێرگوزار بێت؟؟ تاکەی جلی پاسدار و جەندرمە و حەتەلامان وەکو بەرگی پیرۆزی شەهید و پێشمەرگەێکی زامدار بێت تاکەی کەلیەی گورک و هێرشی کەمتیارمان لەلا وەکو سەگی بەوەفا شوانی نەفەوتووی شەوانی شەوێنی پایز وابی ! ئەم کەناڵانە. ئەم T.V یانە ئەم کلکانە ئەم کەوا سوری بەردەم سوپای بێگانە بونەتە سوارەی حەمیدی بۆ داگیر کردنی وڵات بۆ ئابڕۆ بردنی کورد پێش قەرەوڵن لە هەڵپەدانە. باوا واهەستەنەکەین چەندرمە تەنها لە برادۆست و خواکورک و بلەو بارزانە بەڵکو بۆ هەر شوێنێک شەپۆلی بێ ئابڕۆیانە بگات ئالەو ماڵە چەندین جەندرمە چەند سۆزانێکی ڕوت و قوت شەوانە حەرەسمانە دلێک و چاو شاخمانە و تەچاڵ شەرمنە لە ئاستیانە… چۆن ڕەواییەکەی ڕێ تێدەچی و چ مرۆڤێکی ژیر بەو سەودایە ڕازی دەبێ کە لەجێی وەفا ناپاکی باوی بێ لە جێ دەستگیرانداری و زەواج تەلاق و جیابوونەوە مۆدیلی بێ. لە جێی ئەسڵو نەسەب بێ باوکی یان چەند باوکی دیار دەبێ و زۆر بڵاوبێ. لەجێ خانە دانی و میوان دۆستی کێشەی ژن و مێرد لە سەر گۆرەوی شوشتن و فڕێدانی خەسوو خەزور یان بێت. لەجێ گەورەی ژن و دانای ئافرەتی نمونەی وەک خانزاد و حەپسەخانی نەقیب ئەڤین خان و شاجوانەکانمان بێت. لە جێی کەواو ئێلەگ و سەڵتە و چارۆک. ڕوتی و نمایشی بزن ئاسابێ. ئەوەی زیاتر مایەی سەرسامیە ئەم تۆرانە شەداو و تەلەو تەپکانە بەسامانی گەل لە دژی کەلتور و پیرۆزیەکانی گەل پراکتیزە دەکرێن لەلایەن چەند بووکە شوشەێک چەند ڕۆبۆتێکی خۆماڵی دادەنرێن.

ئیدارە دەدرێ بۆیە ئەرکی هەریەکێکمانە هەندەری یەک بین چاوکراوە بین بە ئاگابین بەرامبەر بەم بێ ئابڕۆییە ئەم دیاردە تەواو نامۆییە. گەر بە مێژووی خۆمان و گەلانی دەوروبەرماندا کەمێک شۆربینەوە ئەو ڕاستیەمان بیردێتەوە کاتێک گەلان یەکتریان دەسوتاند ئێمە ئاگرمان دەپەرست بە پیرۆزمان ڕادەگرت کردبوومان بە هێمای ژیان و مان.

کاتێک گەلان منداڵ و کچی خۆیان سەردەبڕی لە بن گلیان دەنان ئێمە بەگیانی خۆمان لە پارێزراوترین ئەشکەوت لەسەربەرزترین دارو پەسار منداڵەکانمان لە درندەو جانەوەر دەپاراست ….!کاتێک گەلان لەبەرامبەر سوپاێکی داگیر کەر سەرکردەێکی درندە و وەحشی و بەتفەڕ کچ و ژنیان دەکردنە خەڵات بۆ خۆ لادان لە مەرگ و کارەسات ئێمە بۆ پاراستنی شەرەف و پیرۆزی کچ و ژنەکانمان خۆمان فرێ دەدا بۆ سەر سەرە ڕمەکان و نوکی تیروکەوان و تیغی شمشیرەکان ناحەز و چاو چنۆکەکان. کاتێک گەلان ژن و کچیان دەکردە سەرچاوەی ژیان بۆ شەوگەڕی و مەی گێڕان و پشت شێلان کچ و ژنی ئێمە لەبەر هەتاو شان بەشانی باوک و برایان بۆ ژیان تێدەکۆشان .

ژنی ئێمە بوو ڕۆڵە بێ نازەکانی شەهیدانی بەڕوو سوری گەورەکرد فێری ڕێبازی پیرۆزی باوکی شەهید بووی دەکرد, هەر کچی کوردبوو بسکی ڕەشی قەترانی وەکو بەفری پیرۆزی قەندیلی سپی دەکرد لە دیار داک و بابی – خزم و کەسی. کچی کورد بوو دەبوو بەکۆمەڵگەی پتەوی چەندین ماڵی هەژار و بێ کوڕو کچی کوردبوو لە چەندین تەنگانە لە شەوە زەنگ هێرشی دەبرد دوژمنی دەتاساند شێرانە بەرگری دەکرد. بە ڕاستی گەر دژی ئەم دەهۆڵ کوت و زورنا ژەنینە ڕانەچڵەکێنی و بە ئاگا نەبین دەبێ گوێ هەڵخستوی دەنگی ئەلەرم بین . گەر دزی ئەم ڕەگاو ڕەنگیە ناحەزو دزیوانە کەبۆ یان هەناردە کردوین نەبین دەبێ مل کەچ و گوێ لە مستی کەلتوری گەلان چەینچ کەلەری ئەخلاقی ئەوان بین. بۆیە دەڵێم ئەوەی لەناو خێزانی کورد ڕودەدات بەرئەنجام سەقەتی پڕۆگرامی تیڤیەکانە بۆ هەموومان جێی ئەسەفە کە سێو دەسوتێ یان هەڵدەوەرێ بەڵام ئەمە لێلێیە لۆلۆ دارسێو سوتان، گڕگرتنی تەواوی دارستانە. لەبەر یەک هەڵوەشان و ترازانی خێزانی توکمەی کوردییە لە سەردەستی ئەم کەناڵە بێ ئابڕۆیانە پەخشی ژەهراوی و پڕ شەرمەزاری و لێوان لێو لە قین و ئەجێندای تورکیا و ناحەزانی گەلی کورد و کوردستانە.

Mustafaeziz@yahoo.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.