سەرچاوەیەک: پارتی رەزامەندی لەسەر پرۆژەی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەردەبڕێت

لەلایەن ستاندار Posted on 354 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە دوای پشتوەکانی سەری ساڵ دانیشتنەکانی پارتی لەگەل گۆڕان و یەکێتی بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

بەگوێرەی زانیاری دوارۆژ کە لەسەرچاوەیەکی نزیکی پارتی گواستیتەوە پارتی رەزامەندی لەسەر پرۆژەی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەربریوە، بەڵام نارازی بوە لە تێکهەڵکێشانی بابەتی تر لەوانە پرسی پارێزگاری کەرکوک و بەغدا.

راشيگەیاندووە پارتی ئامانجیەتی لەدوای پشتوەکانی سەری ساڵ پرسی پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکلابکاتەوە و ئەگەر لەگەل یەکێتی و گۆران نەگاتە رێکەوتن بۆ ئەو مەبەستە پەنا بۆ بژاردەی تر دەبات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.