یەکەم کاردانەوەی پارتی لەبارەی دانانی ناوی بارزانی لە لیستی تیرۆر لە سوریا

لەلایەن ستاندار Posted on 341 جار بینراوە

ستاندەر

شوان تەها بەرپرسی لقی بەغدای پارتی و پەرلەمانتاری پێشووی  لەلێدوانێكد سەبارەت بەناوهێنانی بارزانی لە لیستی تیرۆربە  میدیا عێراقیەکانی رایگەیاندوە، حكومەتی سوریا هەڵەیە لەشێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكەكەی، چونكە بەپێی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان، گەورەترین پارتی عیراق و هەرێمی كرودستانیشە.
وتیشی ناوهێنانی مەسعود بارزانی لەلیستی پاڵپشتیكەرانی تیرۆر لە سوریادا، دەستوەردانە لە كاروباری ناوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، هەروەك هەرێم لەچوارچێوەی سیاسەتەكانی دەرەوەی حكومەتی فیدراڵی، پابەندە بە پەیوەندیەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
سوریا لیستێكی “دەستەی بەرەنگاربونەوەی سپیكردنەوەی پارەو پشتگیری دارایی تیرۆر” بڵاوکردەوە، ناوی 615 كەسایەتی ناوخۆیی و دیاری عەرەبی و ناوچەكەی تێدایە، لەنێویاندا ناوی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.