رەشاد گەڵاڵی
سۆزو بیرکردنەوەو گومان لەهەڵسەنگاندنی ڕووداوە سیاسیەکانی ئیمڕۆی عیراق ، کوردستان ، هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەبەراورد بەئاستی هۆشیاری تاك لەباشووری کوردستان سووڕانەوەیە لەدەوروبەری بازنەیەك کە تاکو ئێستا تاك هەست و سۆزبەسەر بیرکردنەوەیدا زاڵەو بڕیارەکانی دەرەنجامی بیرکردنەوە یەکی قوڵ و هەمەلایەنەی نیە ، تاکوئێستا توانای خوێندنەوەی تەندروستی ڕووداوەکانی نیەوناتوانێت ئاڵۆزی تارمایەکانی پشتی پەردە وەك خۆی ببینێت ، بەئاڕاستەیەکی ترهۆشیاری سیاسی تاك نەگەیشتۆتە ئەوئاستە تاکو بتوانێت سیناریۆوکاردانەوەکان لەیەکتری جیابکاتەوە بۆیە ناتوانێت بەئەرێنی بوونی بیروڕاو بۆچوونی بەرامبەرەکانی وەك خۆی وەربگرێت لەیەکەم سات و لەیەکەم هەنگاو کۆی بیرو بۆچوونەکانی لایەنی بەرامبەر ڕەتدەکاتەوەوتەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوئاستەی هەڕەشەوتۆقاندن وەك ئامرازێك لە بەرامبەرەکەشی بکات و هیچ بوارێك بۆ گفتوگۆو گۆڕینەوەی بیروڕا بەپڕانسیپەوە بهێڵێتەوە بۆ لایەنی بەرامبەر ، لەدوای ڕاپەڕین بەتایبەتیش لەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراق لەمامەڵەی نا تەندروستی حزب و لایەنە سیاسیەکان و کابینە یەك لەدوایەکەکان لۆژیکی گەیشتن بەڕاستیەکانە وادەخوازێت ئامرازی گومانت هەبێت تاکوڕاستیەکان ڕوونترلەپێشو وخۆیان نمایش بکەن و وەك خۆی دەرکەوێت ، چونکە ئەوانەی گوماندەکەن مافی خۆیانە ، مافی بۆچوونی جیاواز ودەربڕینی بیروڕای جیاوازمافێکی سەرەتایی ئازادییە لەهەروڵاتێکدا گەر ئازادی تیادا بەهاو پیرۆزی و ڕێزلێگیراو بێت ، لەهاوکێشە ئاڵۆزەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لەنێوان هەرێم و ناوەند هەمیشە گوێبیستی دەنگێکی بەرزدەبووینەوە لەلایەن سەرکردایەتی ئەوسای هەرێمی کوردستان کەحکومەتی ناوەند جوڵە بەهێزەچەکدارەکان دەکات ، لەم نێوەندە حکومەتی عیراق خوازیارە لەڕێگای هێزەوە ئاستەنگ بۆ هەرێم دروست بکات یاخودهەرێم خوازیارە سوپا ئەرکی پاراستنی سنورلەئەستۆ بگرێت بەپێی بڕگەو مادە دەستوورییەکانی دەستووری هەمیشەیی عیراق و تێکەڵ بەهاوکێشەو ململانێیە سیاسیە نێوخۆییەکان نەکرێت ، لێرەدا پرسیارێك خۆی دەردەخات ودەپرسێت دامەزراوەی ئاسایش لەهەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی نیشتمانی و نەتەوەییە لەوهەرێمە ، هۆکار چیە ئێوە کردووتانە بەوەسیلەو چەکێکی کاریگەر بەئاڕاستەی لاوازکردنی ڕۆڵ و پێگەی ڕکابەرەسیاسیەکانتان لەزۆنی زەرد ؟ ئایە ئەو ئاڕاستەو شێوازەکارکردنەی لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەزۆنی زەرد بەتایبەتیش لەهەولێر لەلایەن ئاسایشەوە کاری پێ دەکرێت کەخۆی لەهەڕەشەوگرتن وکاری تۆقاندن وهەڵکوتانە سەرماڵان.
لەکاتی شیرین خەوە لەشەقام و مارکێتەکان و بازگەکاندا خۆی دەبینێتەوە لادان نیە لەم ئەرکە پیرۆزەی کەلەئەستۆی دامەزراوەی ئاسایش و کارمەندو ئەفسەرە بەڕێزەکانی دایە ، پێشنیار دەکەم بۆئێوەی ئازیز سەرێ بدەن لە ئەرشیفی کۆی کەناڵە بینراو بیسراوەکان بزانن بارزانی لەچەندین بۆنەدا لێدوان و پەیامی ئاڕاستەی کوتلە سیاسیەعیراقیەکان ومەرجەعی باڵای شیعەکردووە لەمەرڕێگەگرتن و بوارنەدان لەبەکارهێنانی هێزلەململانێیە نێوخۆییەکان ، چونکە گرتنەبەری ئەوئاڕاستەیە چگە لەنەمانی متمانەوەو بوارنەهێشتنەوە بۆ بەیەکەوە کارکردن لە هەمانکاتدا ڕۆڵی دەبێت لەناشیرین کردن وشکاندنی شکۆی ئەودامەزراوە نیشتمانی و نەتەوەییانە لەهەرێمی کوردستاندا ئەوسا نەیارانتان لەعیراق پێتان دەڵێن تۆ بڵێی ئەو ئاڕاستەیەی ئێوە گرتووتانەبەرلەبەرامبەرنەیارانی سیاسی لەهەرێمی کوردستان بۆ ئێوە ڕەحمان و ڕەحیم بێت ، بۆئێمەش شەدیدولعیقاب بێت ؟
ئاسایش وەك پێناسە بریتیە لەبەردەوامی ومانەوە لەژیان ، هەرگیز سەروەربوونی دەوڵەت بەمانای بوونی ئاسایش نیە بەڵکو بەپێچەوانەوە نائاسایشیی دەگەیەنیت بۆ نمونە لەماوەی سەد ساڵی ڕابردووئەگەر ئاوڕێکی خێرا بدەینەوە دەبینین یەکێك لەهۆکارەکانی مردن حکومەتە دکتاتۆرەکان خۆیان بوونە نەوەك شەڕی دەرەکی چونکە ئاسایشی ڕاستەقینە تەنیا لەلای ئەوانەوە دەسەبەر دەبێت کەئەوانیتر بێ بەش ناکەن لەژیاندا بۆیە ئاسایش ڕزگاری دووڕووی یەك دراون بەکورتی ئاسایش تەنهاهۆکاری ڕزگاری نیە بەڵکو ئازادی ودوور کەوتنەوەیە لەبوونی هەرهەڕەشەیەك بۆ سەرژیانی مرۆڤ ، بەشێك لەچاودێران پێیان وایە لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت هاوسەنگی هێزهۆکار گەلێك بێت بەئاڕاستەی ڕێگری کردن لەبەرپابوونی شەڕی نێوخۆو شەڕی نێودەوڵەتی وکۆتایی هێنان بەبارگرژیەکان کەچی ئەگەر بەچاوێکی کراوەتر سەیری ڕووداوەکان بکەیت ئاڕاستەی هێزهۆکارگەلێك دەبێت بەئاڕاستەی برسی کردنی گەل و هۆکاردەبێت بەئاڕاستەی بەهەدەردانی داهاتی وڵات لەبواری سەربازیدا لەپێناو مانەوەو ڕاگرتنی هاوسەنگی هێز لەناوچەکەدا چونکە گەر بەوردی سەیری هاوکێشەو ململانێیەکان بکەین دەبینین کۆی ڕکابەرەکان لەبەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات بترازێت هیچ کامێکیان سەرکەوتوو نەبوونە لەلاوازکردنی ڕکابەرە تەقلیدیەکانیان ، بۆنمونە سعودیە ،ئیران . هند ، پاکستان هەردوو کۆریا ، اسرائیل ، وڵاتانی عەرەبی ، هەرێم ، ناوەڕاست ، باشووری عیراق نەیان توانی لەڕێگەی هاوسەنگی هێزەوە دەسەبەری سەقامگیری ئاسایش و بەیەکەوە ژیانێکی شەرەف مەندانەو ئابوورییەکی بەهێز و خۆشگوزەرانیەکی شایستە دەسەبەربکەن بۆ گەلەکانیان.
لەکۆتا دەڵێم پاراستنی ژینگەی دێمۆکراسی و پەرەپێدانی سێکتەری ئابووری کەخۆیان لەپیشەسازی ، کشتوکاڵ ، بازرگانی دەبینێتەوە پێویستیان بەسستمێکی بەهێزهەیە لەنێوان دێمۆکراسی و ئاسایشی نیشتمانیدا بەجۆرێك شێوازی دیاریکردنی پەیوەندی ئاسایشی نیشتمانی و ئازادی ، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بەیەکەوەهەیە واتە گەشەی ئاسایشی نیشتمانی گرێدراوە بەگەشەو بڵاوکردنەوەی کلتوری دێمۆکراسی ، بۆیە دەڵێم ڕێگری و بێ ڕێزی کردن بەشکۆو بەلایەنی بەرامبەر بێ ڕێزی کردنە بەشکۆو پیرۆزییەکانی مرۆڤ و دێمۆکراسی و ڕێگری دەکات لەگەشەی ئابووری و سەقامگیری ئاسایشێکی بەردەوام و لادانە لەئەرکی پیرۆزتان کەخۆی لەپاراستنی شکۆو ئاسایشی نەتەوەو نیشتمان دەبینێتەوە .