وەزارەتی پەروەردە بریارێکی نوێی بۆ خوێندنی زمانی کوردی لە بەشەکانی عێراق دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 199 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند بابەتی خوێندنی زمانی کوردی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیادکراوە. ئەم سەرچاوەیە وتیشی «پێدەچێت بڕیارەکە بۆ ئەم ساڵی خوێندن نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەھۆی نەبوونی مامۆستا و ئامادەنەبوونی کۆی مەنھەجەکە ، بەڵام وەک ئەزموون لە چەند شوێنێکی عێراق دەخوێندرێت» سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند «ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە زمانی کوردی دووەم زمانی فەرمی عێراقە و لە دەستووردا ئاماژەی پێکراوە» زمانی کوردی لە دوای کۆتاییھاتنی ڕژێمی بەعس و ھاتنە سەرکاری ڕژێمی نوێ بە سەرپەرشتی ھاوپەیمانان کرا بە زمانی دووەمی عێراق و لە ھەموو دەزگا میریەکاندا کاری پێ دەکرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.