زانیاری نوێ: ئەو تاوانانە چین کادیرانی یەکێتی لە هەولێر پێدەگیرێت بە فەرمیش یەکێتی نامەیەک ئاراستەی بارزانی دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 214 جار بینراوە

ستاندەر

رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی رایدەگەیەنێت گوشارەکان لەسەر یەکێتی لە سنوری هەولێر و دهۆک فراوانتر دەبێت و، پارێزەرێکیش گرتنەکان بە سیاسی ناودەبات و رایدەگەیەنێت بنەمای یاسایی تیایاندا پێشێلکراوە.

ڕەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی بە ستاندەری راگەیاند لە  دوای هەلبژاردنی کوردستانەوە تاکو ئێستا ١٧ کادیریان لە سنوری هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون و لە نێویان (١٤) کەسیان لەو دوو هەفتەیەی کۆتایی دەستگیرکراون و بەشی زۆریشیان تاکو ئێستا ئازاد نەکراون، ناوبراو وتیشی گوشارەکان لەسەر کادیرەکانمان زیاد بوە لە هەولێر و لەسەر دەستگیرکردنی کادیرانمان مەکتەبی سیاسی بە فەرمی لە رێگای هەفال سەعدی پیرە نامەیەکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کردووە بۆ پێدانی روونکردنەوە و ئازادکردنی ئەو کادیرانەی یەکێتی.

سە بارەت بەو تاوانانەی رووبەروی کادیرانی یەکێتی دەکرێتەوە لە کاتی دەستگیرکردنیان رەشاد گەڵالی گوتی زۆرینەیان بە تاوانی مادەی چواری تیرۆر و بەکارهێنانی تلیاک دەستگیرکراون، ناوبراو وتی حاڵەتەکان سیناریۆن و پێشتر پیلانیان بۆ دانراوە لە بازگەکان تلیاک دەخەنە ناو سەیارەکانیان دواتر دەیان گرن، هەروەها خەلکی داعش دەهێنن بۆ ئەوەی ئیعتیراف لەسەر ئەو کادیرانەی یەکێتی بکەن.

لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی هۆشیداریدا کە دۆخەکە بەرەو گرژی زیاتر دەروات و رایگەیاند ئێمە دژی ئەوەین کە لە سنوری سلێمانی هەمان سیاسیەت بەرامبەر کادیرانی بێتاوانانی  پارتی پەیرەو بکرێت  وەک ئەوەی بەرامبەر ئێمە دەکرێت ئەگەرنا لەو سنورە فراوانە ئاسانە ئەو جۆرە سیاسەتە پەیرەو بکرێت.

پارێزەر رێبین سەباح لەبارەی رێکارە یاساییەکانی دەستگیرکردنی ئەو کادیرانەی یەکێتی بە ستاندەری راگەیاند دەستگیرکردنەکان هەمووی سیاسین و ئەگەرنا با بەفەرمی کە دەستگیردەکرێن تاوانەکانیان بڵاوبکرێتەوە، وتیشی بەگوێرەی یاسا نابێت هیچ پارێزەرێک بەبێ ئاگاداری سەندیکای پارێزەران دەستگیربکرێت ئەگەر تاوانەکە (غیر مشهود) بو بەڵام پارێزەر هەرێم رەفعەت بەبێ ئاگاداری سەندیکای پارێزەران دەستگیرکراوە، رێبین سەباح وتیشی لە بری هەژار جەوهەر کە کادیری کۆمیتەی قوشتەپەی یەکێتیە برایەکی کە ناوی بەشدارە دەستگیرکراوە چونکە کە چونەتە سەر مالەکەی خۆی لە مال نەبوە براکەی دەستگیرکراوە کە ئەوەش لە هیچ برگەیەکی یاسایی جێگای نابێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.