ئەمريکا برياری کشانەوە لەسوريا دوادەخات

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بریاری کشاندنەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە سوریادا دوادەخات، رۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە سەردانەکەی ٢٥ی مانگی رابردووی “ترەمپ” بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەل گەورە ژەنەراڵ” پۆڵ لاکامیرا” فەرماندەی پڕۆسە سەربازییەکانی دژی داعش، گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی کشانەوەی سوپاکەی لەسوریا دوابخات و بەڵێنی بە بەرپرسە سەربازییەکان داوە چەند مانگێکی دیکە بداتە سەربازانی وڵاتەکەی بۆ کشانەوەیان.
پێشتریش “ستیڤان دیمستۆرا” نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو: کشانەوەی سوپای ئەمریکا لەسوریادا داعش بەهێز دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.