ئەرکی پەرلەمانە سنورێک بۆ ھێزی تورکیا و بیانی لەخاکی ھەرێم دابنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ئاراز عبداللە حسن

دوای ساڵی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو بەھۆی ململانێی ناشەریفانەی ھێزە سیاسیەکانی کوردستان دەرفەت ڕەخسا بۆ ھاتنی ھێزی بیانی بۆ خاکی ھەرێمی کوردستان ئەوەش بوو بە نیمچە بارەگایەکی سەربازی ووڵاتانی دراوسێ تایبەت تورکیا لەوەش زیاتر لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ تورکیا بوونی ھێزەکانی خۆی بۆ چەند ھێندە زیادکرد لەقەزای سۆران لەپارێزگای ھەولێر و دوای ساڵی ٢٠١٧ تورکیا لەشاری کەرکوک حەشدی تورکمانی دروستکرد کەھاوتەریبە لەگەڵ بوونی حەشدی نیشتیمانی سوننی حەشدی شیعیی نزیک لەئێران
بەڵام گرینگە ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بوونی ئەم ھێزانە بەیاسا ڕێکبخات وەک چۆن ھێزە کۆرییەکان لەخاکی ھەرێم لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٣ تەنیا کاری ئاوەدانی و جوانکاری بوو لەھەرێم
دەبێت پەرلەمانی کوردستان و ھێزە سیاسیەکان بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان بیرنەچێت کە ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی پارێزراوی نێودەوڵەتیە لەگەڵ ئەوەی زۆرجاریش ووڵاتانی دراوسێ بەپلەی یەک تورکیا سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکات و سنوری ھەرێم دەبەزێنێت…
دەبێت بوونی ھێزی سەربازی ووڵاتانی بیانی لەسەر خاکی ھەرێم لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بەیاسا ڕێکبخرێت و حکومەتی داھاتووی کوردستانیش پێوە پابەندبکرێت بەجێبەجێکردنی،.
ھەموو بەڵگە و تۆمارە مێژووییەکان ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن کە کەرکوک شارێکی کوردییە بەڵام دەمێکە سوڵتانی ھەڵتۆقیوی تورک کەرکوک و موسڵ بەمیراتی دەوڵەتی عوسمانی دەزانێت بەڵام سەبارەت بەموسڵ فەڕەنسا دەمێکە پەیامی داوە بەتورکیا کەبەھیچ شێوەیەک بۆی نیە جارێکی تر قسەی وابکات بۆ کەرکوکیش تورکیا تەنیا ئەتوانێت ئاژاوە دروست بکات لەم شارە ئەگینا کەرکوک شارێکی پێکەوە ژیانی ھاوبەشە بەناسنامەیەکی کوردستانی
لەسەردەمی داگیرکارییەکانیشدا ھیچ ووڵاتێک بەتەنیا نەیتوانیوە دەست بەسەر تەواوی شارەکەدا بگرێت،.
ئەوەی گرنگە تۆی خوێنەر بیزانیت کوردستان لەئێستادا جگە لەتورکیا باشترین پەیوەندی ھەیە لەگەڵ بەغدا و تاران و زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپی کوردستان پێویستی بەھێزێکی سەربازی یاریدەدەر ھەیە پێویستی بەدەستی کاری ئاوەدانی ھەیە نەک بەھێزی مخابەراتی و وێرانکەر و کۆمەڵکوژی خوشک و براکانمان بکات لە کورتەک و زارگەڵی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.