ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونێکی رۆژنامەنووس سەرتیپ قەشقەیی تاکو ئێستا هیچ بەرەو پێشچوونێک لە نێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم لە ئارادانیە و بریارە هەفتەی داهاتووش دووبارە کۆببنەوە، ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات خالی ناکۆکی ئەو دوو لایەنە پرسی کەرکوکە.
دەقی وتارەکەی سەرتیپ قەشقەیی بخوێنەوە:
له‌باره‌ى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت
پارتى و یه‌كێتى دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى خراپیان له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ئه‌نجامدا، دواى ڕۆژێك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵیش شاندى پارتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌یان به‌دڵ نه‌بووه، چونكه به‌پێى زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، قسه‌ى ئستفزازى و توندكراوه، به‌ڵام له ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى شانده‌كه‌ى پارتى بۆ هه‌ولێر، له لایه‌ن به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كرێت، كه یه‌كێتیى وه‌ره‌قه‌یه‌كى كار ده‌خاته به‌رده‌م پارتى، تاوه‌كو له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوویان گفتووگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن.
تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش هیچ به‌ره‌و پێشوه‌چوونێك له‌ئارادا نییه، چونكه كه‌ركوك خاڵى ناكۆكى نێوان هه‌ردوولایه‌نه، یه‌كێتیى ئێستا سێ پڕۆژه‌ى جیاوازى نوسیوه له باره‌ى ڕێككه‌وتنى سیاسى له‌گه‌ڵ پارتى، بڕیاریشه هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه یه‌كبخرێن، له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووش له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتى گفتووگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن.
گۆڕان له گفتووگۆكانى له‌گه‌ڵ پارتى هه‌نگاوێك له پێش یه‌كێتیه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى له ناو مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى، چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌ك له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى گفتووگۆكان هه‌یه، هه‌ركه‌س و باڵێك داواكارى خۆى له پارتى، بۆ نموونه كه‌ركووكییه‌كانى نێو ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له گفتووگۆكانیاندا، پێویسته سازش به پارتی بكرێت، بۆ دانانى پارێزگارێكى نوێ بۆ كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانى ئه‌وان.
به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌و شانده‌ى یه‌كێـتیى داوا ده‌كه‌ن پارتى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح مامه‌ڵه‌بكات، له به‌غدا پارتى ڕێگریان لێنه‌كات له دانانى وه‌زیر، به‌شێكى دیكه له‌وانه (حاكم قادر‌و عیماد ئه‌حمه‌د) به‌جۆرێك كارده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ خۆیان پۆستى باڵا وه‌رگرن، هه‌رچى ماڵى كۆسره‌ته ڕه‌سوڵه، ده‌یانه‌وێ دانیشتنه‌كان به ئاڕاسته‌یه‌ك بێت خۆیان زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت، له‌م گفتووگۆیانه‌ى له‌گه‌ل پارتى ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌لا به‌ختیار ڕۆڵیان نییه‌و ئاگایان له ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كان نییه.
پارتى دوا مۆڵه‌ت كه پێنجى ئه‌و مانگه‌یه بۆ یه‌كێتیى داناوه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى به‌جۆرێك له جۆره‌كان نه‌یه‌ته ژێربار، بژارده‌ى دیكه ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه به‌بێ یه‌كێتیى، به‌پێ پلانه‌كه دواى هه‌ڵبژاردنى جێگرى یه‌كه‌م و دووه‌مى په‌رله‌مان، پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پرناكه‌نه‌وه‌و بۆ یه‌كێتى جێده‌هێڵن. داوى ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى هه‌ر نه‌یه‌ته پێش، به‌رنامه‌یان هه‌یه بژارده‌ى دووه‌م و سێیه‌میش تاقیبكه‌نه‌وه، كه هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه به‌بێ یه‌كێتى ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى نێچیرڤان بارزانى له نێو په‌رله‌مان وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم و، پاشان ڕاسپاردنى مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، كه ڕه‌نگه ئه‌و بژاردانه سه‌رجه‌میان بۆ پارتى قورس بێت و، ته‌نها بیانه‌وێ وه‌ك كارت دژى یه‌كێتیى به‌كاریبهێنێت.