یەکێتی بەو مەرجە ڕازییە دۆسیەی کەرکوک و بەغدا تێکەل بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت نەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە کۆبونەوەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستپێبکاتەوە و یەکێتی و پارتیش تاکو ئێستا نەگەیشتونەتە رێکەوتن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکان، بەگوێرەی زانیاریەکان دوای پێداگری پارتی لەسەر ئەوەی نابێت پرسی پارێزگاری کەرکوک و وەزارەتی دادی حکومەتی عێراق تێکەل بە بابەتەکانی پێکهێنانی حکومەت بکرێت، یەکێتی لە نوێترین وەڵامیدا بە پارتی راگەیاندووە رازین بەوەی ئەو دوو بابەتە باس نەکەن لە گفتوگۆکان بەڵام بەو مەرجەی پارتیش باسی پرسی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم نەهێنێتە ناو گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و، دوابخرێت بۆ دوای پێکهێنانی کابینەی حکومەت، ئەوەش لە کاتێکدایە پارتی دەیەوێ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت بە یەک پاکێج لەگەل لایەنەکان یەکلابکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.