بەیەک گەیشتنی ترەمپ و پۆتینە یان تامپۆنە

لەلایەن ستاندار Posted on 218 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

ئێوە بڵێن ، لە بڕیارەکەی ترەمپ ڕووسیا ئاگادار کراوەتەوە یان نا بە بۆچوونی خۆم نا . چونکە لێدوانەکەی پۆتین دوا بە دوای بڕیارەکە کە دەڵێ پێشوازی لێ دەکەین بەس بە قسە نەبیت . لەو نێوەندەدا دوو ئەگەری کشانەوەکە هەیە یەکێکیان ڕێکەوتنی پێشوەختی پۆتین و ترەمپە ، بە ئاگاداری ئەردۆگانیش وەک ئاماژەکەی سەرەوە ، ئەوی تریشیان یەک لایەنانەی ترەمپ و ئەردۆگانە . بە بۆچوونی خۆم حالەتی یەکەم هاتنە ناوەوەکەی تورکیا سنوور دار دەبیت کە تەنیا مینبەج و ڕۆژهەڵاتی فورات بگرێتەوەو ئەوی تریش و کوردان کەیفی خۆیانە چۆنچۆنی لە گەڵ ڕووسەکان و ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕێک دەکەون .

حالەتی دووەمیش ئەمەریکا بیەوێ شەڕی تورکان و کوردان لە کۆڵ خۆی کاتەوەو بە ڕووسەکان بڵێ کەیفی خۆتانە لە گەڵیان ، لێیان دەگەڕێن بێنە ناوەوە لێیان ناگەڕێن ، بۆ ئێمە شتێک نیە . ئەگەر مەلەفی کوردان لە بن دەستی ئەمەریکا بێتە دەرەوە ، سوریاو ئێران ڕێکەوتنیان لە گەڵیان پێ باشترە لەوەی لە گەڵ تورکان بکەن ، ڕەنگە بۆ ڕووسەکان بە زیاتریشەوە بێت . کوردیش و لە هیچ موناسەبەیەک نەیان گۆتیە ئێمە یەکیەتی خاکی سوریا دەترازێنین بەس داوای دڵنیابوون و بەڕێوەبەرایەتیەکی خۆجێیی دەکەن لە ناو سوریایەکی دیموکراتی . وەک لێرەو لەوێ و لە میدیاکانەوە دزەی پێ دەکرێ ، ئەردۆگان هەم بە تەمایە بچیتە واشنتۆن هەم بۆ مۆسکۆ لە هەریەک لەو دوانە بەرنامە ڕێژیەکەی خۆی بۆ هاتنە ناوەکە ئاشکەرا دەکات و مەرجیش نیە هەموو خالەکان ، هی ئە و ئەو تێک بکەنەوە .

لە گەڵ ڕووسەکان وا باس دەکرێ کە ئەردۆگان نیازی نیە تا سەر لە سوریا بمێنێتەوەو دەیەوێ لە مینبەج و هەندێ شوێنی تر جێگیر بێت و ئەو شوێنانەی تری ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان سوپای سووری بێتە ناوەوەی و یەپەگە چەک بکرێن . لە گەڵ ئەمەریکیەکانیش هەر دەبێ و هەر واشە کە بە مەزاجی ترەمپ بەرنامەڕێژیەکەی خۆی دەخاتە ڕوو . ڕووسەکان لە بن بەحری سیاسەت دەخوێننەوەو سێرجی لاڤرۆڤ و پۆتینیش لە بنی بنی بەحرێش بیت هەر دەیخوێننەوە . سەد دەر سەد دڵنیامە لەوەی لە گفتوگۆکانیان بە پێکەوەیی لە گەڵ ئەردۆگان ، بەرنامەی خۆیان بۆی ئاشکرا ناکەن .

یەپەگە داوای ناوچەیەکی دژە فرین دەکا ، لێرەوە فەرەنساو ڕەنگە بەریتانیش ئەو داوایەی یەپەگەیان قبوڵ بێ ، چین و روسیاش ئاو نایەکەیان وکی یەکە ئەمەریکاش ئەگەر ئەوە قبوڵ بکا مانای هیچی بۆ تورکیا نەکردووە . چونکە هێرشی زەوی تورکی بێ ئاسمانی باجەکەی ئەوەندە گەورەیەو سێ چوار ساڵیش دەخایەنێ .بەس ئەگەر یەکێ لە ڕووسیا یان ئەمەریکا قبوڵی ئەو ناوچە دژە فرینە بکەن ، کێشەکە دەچیتە ناو ڕێکخراوی نەتەوە یەک گرتووەکان . ئیدی ناشزانرێ بە دوایەوە ڤیتۆی ئەمەریکی یان ڕووسی پێوە دەبیت یان نا . وەک باس دەکەن ، تورکیا ئەو هاتنە ناوەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ دوا خستووە ، دیاریش نیە بە مێشکی خۆی بووە یان پێی کراوە . پێکردنەکەش بە دیوی هەر یەک لە ئەمەریکاو ڕووسیاوە بێت و هەر یەکەو بە دیوی خۆیەوە زۆر هەڵدەگرێ .

پیاو بۆ خوای بڵێ ترەمپ لە حەملە هەڵبژاردنەکەیدا ، گۆتی لە سوریا دەکشێینەوەو کارەکەش لە دژی داعش بۆ ڕووسەکان جێ دێڵین . کەچی ماشەوە و پاش گرتنی رەقەش ترەمپ کشانەوەکەی خستە ناو باسەکان و لەوێش دوای خست یان ئیقناعیان کرد دوا بخا ئەوەیان نازانم ، ئێستاش زیاتر لە نیوەی کۆماریەکان و تەواوی دیموکراتەکان لە دژی ئەو چوونە دەرەوەی هێزەکانیانەو ئاقیبەتەکەی چۆنچۆنی دەبیت ، ئەوەیان نازانم . کردنەوەی ئەو دوو بنکە سەربازیەی ئەمەریکی لە عیراق و نزیکی سنوورەکانی سووری وەک ترەمپ دەڵێ بۆ لێدانی داعشە بەس بۆخۆم دەڵێم چ کاریگەری ئەوتۆی دەبێت لە سەر داعش یان پاراستنی کوردەکان لە پەلاماردانی تورکان . بە من هیچ . مەگەر بۆ لێدانی هێزەکانی ئێرانی بێت .ئەگەر بۆ لێدانی هێزەکانی ئێرانیش بێت ، تووشی سیم و جیمێک دەبن هەم لە گەڵ ڕووسەکان هەم لە گەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا . دڵنیام لەوەی وکی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ و ژنان دەناسم ئەوەی لە کۆبانێ و عەفرین کردیان بە دە ئەوەندە کۆڵان بەکۆڵان ماڵ بە ماڵ وەک شەڕی مان و نەمان لە دژی تورکان لە هەموو شارەکان ، دەکەن دەوجە ئەگەر وابی برۆ لۆ دوو سێ ساڵان وەزعەکە وەها تێک قژاوە وەک ئەوە وایە زیوان و گەنم تێکەڵی یەکتر بووبن و ئەگەر زیوانەکە لە ناو گەنمەکە جیا نەکەیتەوە زەحمەتە گەنمەکە نە بۆ نان نە بۆ کردنە چێشت بە کەلک بێت و لێک جیا کردنەوەکەشی بەو ئاسانیە نیە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.