ستاندەر
ڕۆژنامەنووسی سووری “سوهەیب جابڕ” کە رۆژنامەنووسێکی ئۆپۆزسیۆنی سوری نزیک لە تورکیایە و هاوکاتیش یەکێکە لەو رۆژنامەنووسانەی کەوا لە بەرژەوەندی سیاسەتی تورکیا دەنووسن ، لە لێدوانێکیدا بە (سکای نیوزی عەرەبی) راگەیاندووە، ” ٥ هەزار چەکدار بڵاوەیان پێکراوە لەسەر سنوورەکانی تورکیا-سوریا کە پێکهاتوون لە رۆڵەکانی گرێ سپی و کۆبانێ و باکووری سوریا وەک حەسەکە ، ئەوان لە ئێستادا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و لەژێر سەرپەرشتی سوپای تورکیا “.
هەر لەو بارەیەوە چاودێرێکی سیاسی پێیوایە، ” ئەم لێدوانەی ئەو ڕۆژنامەنووسە سورییە بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەیە بە هێزەکانی نزیک لە “ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا ، ئەنەکەسە” ، بەو پێیەی کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئەو ئەنجومەنە بە ئاشکرا لە میدیاکانی تورکیا باسیان لەوە دەکرد کە شارەکانی باکووری سوریا و رۆژئاوای کوردستان داگیرکراوە لەلایەن پەکەکە و دەبێت ئازادبکرێت”.