ستاندەر
سایتی فەرمی یەکێتی (pukmedia) هەوالێکی بە ناونیشانی (ئاسایشی پارتی كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی رفاند) بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە لە گەرەکی برایەتی هەولێر هێزێكی سه‌ربه ئاسایشی پارتی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی پێشڕه‌و ویستی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی و رفاندویانه.
راشیگەیاندووە: له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری شاری هه‌ولێریش هێزی ئاسایشی پارتی هه‌وڵی رفاندنی كادیری یه‌كێتی به‌ناوی لێزان به‌كرداوه.
ئەو گرتن و هەولی گرتنە لە چوارچێوەی هەلمەتێکی گرتنی کادیرانی یەکێتییە لە هەولێر، جێی باسە هەندێ سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بە هەمان شێوە لە سلێمانیش کادیرانی پارتی دەستگیرکراون.