کۆمەڵ دەبیت لە کوێوە گۆڕانکاری بکات؟؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ئەحمەدی حاجی رەشید

ھەر پارتێکی سیاسی بیەوێت چاوبگێرێتەوە بە رابوردویدا بۆ ئەوەی (مراجعات) تێکی سەر کەوتو بکات دەبیت لە (۳) تەوەردا لەھەمانکاتدا دەست بەو چاوگێرانەوەیە بکات:
یەکەم: پەیکەری (ستراکچەری ) پارتەکە
دووەم:فیکری سیاسی(فەلسەفەی حیزب)
سێ ھەم :ئامرازی کارکردن

کۆمەڵی ئیسلامی لەکاتیدا دامەزرا کە دۆخێکی ھەم دژوار بوو ھەم داخراو بوو بۆیە پەیکەری کۆمەڵی ئیسلامی ئەگەر بۆ ئەو کاتە گونجاو بو بێت بەدڵنیایەوە بۆ ئیستە نەگونجاوە بۆ دەبێت یەکەم کار کە کۆمەڵ دەبێت لە مراجەعات بیکات (ناوی حیزب) و (ناوی کەسی یەکەم )و (پاشگری ئیسلامی)و (ئۆرگانەکانی ) ژمارەیان و ناویان و شیوازیان دەبێت زۆر بەڕاشکاوانە گۆرانکاریان تیدا بکرێت .

ناوی کۆمەڵ (الجماعە الاسلامیە) : ئەو کاتەی ئەو گروپە سەرکردەی کە کۆمەڵی ئیسلامیان راگەیاند و بڕیاری شێوازی کاری سیاسیان گۆڕی ھیچ بژاردەیەکی دیکەیان لە بەردەست نەبوو جگە لە ناوێک کە جۆرێک لە ئاشنایەتی ھەبیت لەگەڵ ھاوشێوە نزیکەکانیدا چونکە دور نەبوو کادرانی پشت سەرکردەکان و ھەندیک لەسەرکردەکانیش ئەوەیان پیقەبوڵ نەدەکرا و دوریش نەبوو رکەبەرەکانی کۆمەڵ ئەوەیان دەقۆستەوەو شکستیان بە پرۆژەی گۆرانکاریەکە دەھێنا چونکە دامەزراندی کۆمەڵ لە ئەساسدا پرۆژەیەکی گۆرانکاری بەردەوام بوو بەڵام زمینەی بۆ نەرەخسا بەردەوام بیت بۆیە لە ئیستادا دەست بەو پرۆژەیە کراوەتەوە .
چونکە لەکاتی خۆیدا کۆمەڵ پرۆژەیەکی بچوکی کاری سیاسی قۆناغ بەندی بوو لەوکاتەدا ھەر ئەوەندە دەکرا کە ئەو چەند بەرپرسە لە یەک بازنە کۆبونەوە بۆ گۆرانکاری بە بەرنامە دریژخایەن
بۆیە لە ئیستادا ناوی کۆمەڵ لەگەڵ خەونی کۆمەڵەکان نایەتەوە دەبیت ناویک بیت کە ناسنامەی ئیستای کۆمەڵ بنوێنێت یاخود شوناسێک بێت ئەو ناوە کە تەعبیر بیت لە ئیستای کۆمەڵ.

ئەم بابەتە رای خۆمەو رەنگدانەوەی ھیچی تر بۆمەکەن تکایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.