ستاندەر
بەگوێرەی یاسا هیچ ئەندامێکی کۆنگرێس لە ئەمریکا ناتوانێ بە کڵاو یان هەر شتێکی دیکەی لەسەربێت بچێتە ناو باڵاخانەی کۆنگرێس.
باڵام دوای ئەوەی ئیلهان عومەر لە دواین هەڵبژاردن بە ئەندامی کۆنگرێس دەرچوو، ئەو قەدەغەیە کە لە ساڵی ١٨٣٧ەوە جێبەجێکراوە، هەڵدەگیرێت بۆئەوەی ئەو پەرلەمانتارە نوێیە بتوانێ بە حیجابەوە بچێتە ناو کۆنگرێس.
ئیلهان بە ڕەچەڵەک سۆماڵییە و بەر لە ٢٣ ساڵ چوەتە ئەمریکا.