گروپە چەکدارییەکانی سەر بەتورکیا لەدەوروبەری منبج پاشەکشەدەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردوە؛ ئەو گروپە چەکداریانەی کەلەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هاوکاری دەکرێن و بەکاردەهێندران، لەسنوری منبج کشاونەوتەوە و بەئارستەی ناوچەسنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا جوڵەیان پێ کراوە و گەراونەتەوە بنکەکانی خۆیان کە پێشتر تورکیا بەناوی” سوپای نیشتمانی” بۆی دروست کردبوون.
کشانەوەی گروپە چەکدارییەکانی سەر بەتورکیا لەسنوری مەنبەج لەکاتێکدایە کەوا هەفتەی رابردوو سوپای سوریا لەشارەکەدا جێگیربوو، لەم بارەیەوە رونگەی سوری ئاشکرایشی کردووە لەئێستادا دۆخی منبج ئاسایی بۆتەوە و دۆخەکە گەراوەتە پێش لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سنوری ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.