ستاندهر، تایبهت
زیاتر لە شەست رۆژە ئەنجامی ھەلبژارنی پەرلەمانی کوردستان پەسند کراوە بەلام نە توانراوە پەرلەمان پێک بێت و نەکۆبنەوە بکات ،دەسەڵاتى پهرلهمان لەهەموو وڵاتێکدا بە پایەیەکى سەرەکى حکومڕانى و بەدیهێنانى دادپەروەرى دادەنرێت، بەڵام لە هەرێمى کوردستان بەردەوام ئەم دەسەڵاتە روبەڕووى رەخنە کراوەتەوە بەوەى نهیتوانیوه مومارهسهى دهسهڵاتى چاودێرى خۆى جێبهجێبكات بۆیە ئەندام پەرلەمان چ لەکاتی کارکردن و بوونی پارێزبەندیی یان لە دوایی و نهمانى پارێزبهندى ، بهشێك لهو ئهندام پهرلهمانانهى دهستیان بۆ كهیسى گهندهڵى بردووه، لهلایهن بهرپرسانى باڵا و سەربازیەوە ههڕهشهیان لێكراوه.
بەپێی ئامارەکان لە حەوت ساڵدا ٥ دادوەر لە هەرێمى کوردستان پاش چەندین ساڵ ئەزمونى کارکردن لە دادگاکان و گەیشتن بە پلەى جیاجیا دەستیان لە کارى دادوەرى کێشاوەتەوە، کە خاڵى هاوبەشى دەستلەکارکێشانەوەیان سەربەخۆ نەبوونى دەسەڵاتى دادوەریی و خراپى ڕەوشى دادگاکانە. ئەگەر بە بۆنەیی ھاتنی ساڵی نوێ سەیرێکی حالەتەکانی سالانی رابردوو بکەین لەدوایین حاڵەتدا و ڕۆژى١٠هى كانونى یهكهمى 2018، لەتیف شێخ مستەفا دواى ئەزمونى ٣٠ ساڵ کارکردن لە دادگاکان و ٢٠ ساڵ کارى دادوەرى دەستى لەکارى دادوەرى کێشایەوە و ڕایگەیاند، ڕەوشی دادگا و دادوەرەکان لە کوردستاندا لە خراپترین ئاست دایە.
دادوەرێکى تر کە بەهەمان هۆکار دەستى لەکارکێشاوەتەوە، ناز نورییە کە لە سەرووبەندى خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ دەستى لە سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانى کێشایەوە و هۆکارەکەشى بۆ سەروەر نەبونی یاسا و دەستگیرنەکردنی بکوژانی خۆپیشاندانەکان گەڕاندەوە. ناز نوری، ئەوکات لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، ئەو ڕۆژەی لە دادگا هاتووەتە دەرەوە كتێبخانەیەكی گەورەی هەبووەو پڕ بووە لە كتێبی یاسایی، پاسەوانەکان لێیان پرسیوە چی لە كتێبەكان بكەن؟ ئەویش لە وەڵامدا پێى وتوون دەتوانن هەمووی بسوتێنن، چونكە، دوای 27 ساڵ کارکردن لە دادگاکاندا بۆى دەرکەوتووە کە یاسا درۆیە. یەکێکى تر لەو دادوەرانەى کە بەهۆى سەروەر نەبوونى یاسا و فشاری کەسانی سەربازیی، دەستى لەکارکێشایەوە هاوژین حامد بوو کە لەساڵى ٢٠١٥ بریارێکى دەرکرد بۆ دەستگیرکردنى دوو موستەشارى سەردەمى بەعس بەتۆمەتى بەشدارى کردن لە پرۆسەى ئەنفالدا.
حاکم هاوژین دواى دەستلەکارکێشانەوەى لەبەر مەترسی لەسەر ژیانى بۆ دەرەوەى هەرێم هەڵهات و تائێستاش ناتوانێت شوێنى نیشتەجێبوونەکەى ئاشکرا بکات. یەکێکى دیکە لەو دادوەرانەى دەستى لەکارکێشاوەتەوە فەرهاد حاتەمە، کە ساڵى ٢٠١٥ دەستى لە سەرۆکى فەرمانگەى داواکارى گشتى سلێمانى کێشایەوە و هۆکارەکەشى گەڕاندبووەوە بۆ سنوردارکردنى دەسەڵاتى داواکارى گشتى و جێبەجێنەکردنى بڕیارەکانیان لەبارەى بەرپرسان و ڕێخۆشكردن بۆ دیاردەی زیادەڕەوی وگەندەڵی و ئازادکردنى ژمارەیەکى زۆر توانبارى گەورە بە بڕیارى لێبوردنى گشتى.
دواى فەرهاد حاتەم، بەختیار عەلى حەمەئەمین وەک سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی دەستبەکاربوو، بەڵام ئەویش لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵدا لە پۆستەکەى دورخرایەوە، دواى ئەوەى لە ١٥/١/٢٠١٧ دا داوای بەخشینی کردبوو لە پۆستەکەی بەهۆى سەروەرنەبونی یاساوە. لهوبارهیهوه پارێزهر لوقمان مستەفا، لە وتارێکدا نوسیویەتى، دەسەڵاتی حیزبی و حکومی دەسەڵاتى دادوەریان بە شێوەیەک بچوک کردۆتەوە شکۆ و هەیبەتیان بۆ نەهێشتۆتەوەو باڵادهستبونی لۆژیكی هێز دامەزراوەی دادوەری شەرمەزار کردوە. ئاماژەى بەوەشکردوە، لە هەرێمدا بە قسە یاسا سەروەرە و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیی تەواوی هەیە، بەڵام وەک خۆى دەڵێت، بە کردار پێچەوانەکەی راستە و زۆرێک لە نمونە و بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە کە ئەوە دەسەلمێنن دەسەڵاتی دادوەری دەستەمۆی دەسەڵاتی حیزب و دەسەڵاتی جێبەجێکردنیشە،ھەر بۆیە بەشێکی زۆر لە پارێزەران کاریی پارێزارایەتی لە ھەموو دۆسیەکی گەندەڵی ناکەن. .
بە گوێرەیی پەیرەویی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار مافی پارێزبەندیی ھەیە، بەگوێرەیی پەیرەو ناکرێت پەرلەمانتار دەستگیر بکێت بە بێ رەزامەندی پەرلەمان،بەڵام ئەم مافە دوایی تەواو بوونی خوولی پەرلەمان کۆتایی دێت،بۆیە ئەو پەرلەمانتارانەیی لە کاتی کارکردن رووبەروویی ھەرەشە ئەبنەوە ئەوا یان دەبێت جارێکی تر خۆیان کاندید بکەنەوە ھاوشێوەیی سۆران عمرو یوسف محمەد یان دەبێت پۆستی تر لە دەسەلات وەربگرن وەک فەرسەت صۆفی یان دەبێت وولات جێبھێلن لە پێناو پارستنی گیانیان وەکو گۆران ئازادمحمدوپێشەوا تۆفیق مغدید، دیارە ھۆکاریی ئەمەش لاوازیی دەسەلاتی یاسادان دەسەلمێنێت تەنانەت پاسەوانی بارەگایی پەرلەمان لە لایەن حکومەتەوە. یهكێكى دیكه لهو ئهندامانهى پهرلهمان كه له خولى سێههمى پهرلهمان بوو به ناوى ” قادر ئەحمەد سمایل” لە فراکسیۆنی یەکێتی لهدواى تهواوبوونى خولى پهرلهمان بههۆى دهسبردن بۆ ههندێ كهیسى گهندهڵى له لایهن گروپێكهوه برینداركرا لە ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦. ئهندامێكى دیكهى پهرلهمانى عێراق به ناوى “سهلیم شوشكهیى” دواى نهمانى پارێزبهندى بۆماوهى دووجار ههوڵى رفاندری درا دواتر ھەرێمی جێھێشت.
لاى خۆیەوە عومهر عەلی، ههڵگرى بڕوانامهى ماستهر له بوارى گهندهڵى لهوبارهیهوه، ئاماژهبهوهدهكات: بەگوێرەیی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨ رێژەیی گەندەلی زیاتر بووە، چونكه رۆڵی دەزگاکانی وەک پەرلەمان و دیوانی چاودێری و دەستەیی نەزاھەو دەسەڵاتی دادوەریی لاواز تر بووە بەتایبەت لە ئێستادا کە ساڵی نوێ ھاتووەو پەرلەمان دروست نەبووەو تەمەنی یاسایایی دوو دەزگاکەیی تر بەسەر چووە.