تاوەکوئێستائەمريکا و تورکيا نەگەيشتونەرێکەوتن

لەلایەن ستاندار Posted on 315 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی راپۆرتێکی پێگەی (سپوتینک)ی روسی سێ رۆژ بەر لەئێستا وەڤدێکی بالای ئەمریکا سەردانی تورکیایان کردووە بۆ پاشگەزکردنەوەی تورکیا لەکرینی دژە موشەکی(ئێس ٤٠٠)لەرووسیا لەبەرامبەریشدا ئەمریکا ” پاتریۆت” بەتورکیا بفرۆشێت، بەلام بەپێی زانیاری پێگە روسیەکە تاوەکو ئێستا ئەمریکا و تورکیا لەسەر ئەم بابەتە رێكنەکەوتوون، لەلایەکی تر هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ) رازی نییە بە فرۆشتنی پاتریۆت لەلایەن ئەمریکاوە بەتورکیا تەنها بەمەرجی ئەوە نەبێت کە تورکیا پاشگەز بێتەوە لە کرینی (ئێس٤٠٠) ی دژە موشەک لەروسیا.

پێشتر وەزيری دەرەوەی تورکيا “مەولود چاوش ئۆغلۆ”  رايگەياندبوو: ئەوان پاشگەزنابنەوە لەکرينی دژە موشەکی “ئێس٤٠٠” لەروسيا.

چاودێرانی دۆخی تورکيايش پێيان وايەئەگەر تورکيا پێداگری بکات لەکرينی ئێس ٤٠٠ روسی، ئەواپەيوەنديەکانی نێوان ئەو وڵاتەو ئەمريکا بەرەوخراپتر دەچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.