خاوەنداری کوردستان کێ یە لەئێستادا ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە

سەرکەوت حمد ابراھیم

کۆلۆنیالیزم بەواتای داگیرکردنی نیشتمان و نەتەوە لەلایەن دەوڵەتی خاوەن دەسەڵاتی دگیرکەر ،ئەم پرۆسەیە خۆی دەبینێتەوە لەگۆری کۆی کلتور و سیفاتی نەتەوە ،بەدەست ھێنانی کۆی سامانی گشتی وڵات ،کۆنترۆڵ کردنی ئابووری و ئایدیاو ئایدۆلۆژی و ئاین لەلایەن داگیرکاری کۆلۆنیالیزم ،راستەوخۆ ووڵات و نەتەوەی داگیرکراو دەبێت بە موستەعمەر ،
ووڵاتانی کۆلۆنیالیز ھەرگیز پێشکەوتنی موستەعمەرەکانیان نەویستووە بگرە خۆراک و مافە سەرەتایەکانیش بەتەواوی دابین ناکات ،یاری بەکات دەکات زیاتر ئۆپشنی مانەوە ھەڵدەبژێرێ بۆ شەرعیەتدان بە تاڵانی و سەپاندنی ھێزی خۆی لەناوچەکە بەرادەیەک بەشەخۆراکی پێویستیان نەدەخستە بەردەم تاکی موستەعمەر تەنیا بەشی ژیان و تێربوون بوو ،ھەربۆیە بەشی زۆری ووڵاتانی موستەعمەر تواناو ھێزی ئەوەیان نەبوو ببن بە خاوەنی کێڵگەو بەرھەمی خۆیان لەسەر زەوی و زاری خۆیان کۆیلایەتیان بۆ چینی راقی کۆلۆنیالزمەکان دەکرد تا مردن،عەقڵیەتی خۆبەرێوەبەری و سەروەری ئابووری بوونی نەمابوو ،بەڵام سەرەرای ئەو ھەموو بارگرانیەی دەکەوێتە سەر تاکی ووڵاتی موستەعمەر ھەندێ نەتەوە لەرابردوو توانیان ئەو ھاوکێشە پێچەوانە بکەنەوە سوود لە کلتور و تەجروبەی سیاسی کۆلۆنیالزم ببین تاوەکو لەکۆتاید توانیان دەوڵەت و موئەسەسی خۆیان بنیاد بنێن گەلێک نموونەی لەو شێوەیە ھەیە ھەر لە ھیندسیان و پاکستان وڵاتانی ئەفریقی بەگشتی …ھیدی
ھەرچەندە کوردستان لەچەند ساڵی رابردوو توانی ئەو بەربەستە تێپەرێنێ ببێتە خاوەنی ھێزی ئەمنی و ئابووری بەڵام بەھۆی ئەوەی سەرکردایەتی سیاسی کورد بەتایبەت باشووری کوردستان لەناویاندا ھەردوو ھێزی دەسەڵاتداری ھەرێمی کوردستانی عێراق (پ د ک)(ی ن ک)ھەمان پرەنسیپی کۆڵۆنیالیزمی سەردەمیان بەرامبەر تاکی خۆیان دوبارەکردەوە خاک و نەتەوەی خۆیان کردە موستەعمەری چەند بنەماڵەیەک ،ھەربۆیە وڵاتانی ناوچەکە توانیان بە پرۆژەیەکی نوێ سووری مانەوەی موستەعمەری کوردی لە کۆی پارچەکانی کوردستان درێژ بکەنەوە ،کورد نەیتوانی سوود لەھیچ ئۆپشنێکی سەردەمیانە وەربگرێ ،نەیشی توانی ببێتەخاوەنی کیانێک لەناوچەکە خاوەنداریەتی لە ھێز و ئابووری و پیشەساز و کشتوکاڵی خۆی بکات ھەمیشە وەکو تاکێکی تەمبەڵ و تەوەزەل لەنێوان خۆیاندا مانەوە …
ھەر ئەوانەش وایکرد کورد دوچاری چەندین شەری نەگریسی خۆکوژی بێتەوە ،بەکراوەی مانەوەی ئەگەری ھەڵگریسانی شەر براکوژی نوێ لەھەردوو بەشی رۆژئاوا و باشووری کوردستان دوبەرەکی بێئەندازە لەنێو ماڵی کوردی لەسەر پۆستی حیزبی و دارای ..

پرچەکردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات(ھەسەدە) لەلایەن ئەمریکاو ھاوپەیمانانی، بەشی ئەوەی نەکرد لەرابردوو لەدژی دەوڵەتی تورکیا بەرگری لەخۆی بکات سەرەرای بەرگریەکی زۆر عەفرینی لەدەستدا ،ھەربۆیە دەکرێ ئەوە وەکو سامپڵێک وەربگرین بۆ ئەو ناوچانەی ئەمریکا لێ دەکشێتەوە لەداھاتوو ،لە بەرامبەر ئەوە خەتەریەکی تر چاوەروانی کوردە بەگشتی پرچەک کردن و راھێنان ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا لەلایەن تورکیاوە ئاماژەن بۆ سەرھەڵدانی شەری ناوخۆ لەباکورو رۆژھەڵاتی سوریا (رۆژئاوا )
لەکۆتایدا دەگەین بەو ئەنجامە کورد ھەمیشە چەک و ئابووریەکەی بەشی خۆی نەکردووە تەنیا بەشی پاراستنی دەستکەوتی وڵاتانی کۆلۆنیالزمی سەردەم و وڵاتانی بەرژەوەندیخواز بووە ،کورد ھەرکاتێک ھەوڵی سەربەخۆی و خۆبەرێوەبەری دابێ ئاو و نانێ لێبردراوە تەواوی دەستکەوتە وەھمیەکانی لەدەست داوە بەھۆی نەبوونی موئەسەسەیەکی بناغە پتەو، گەندەڵی و تەمبەڵی لە یەکە ئیداریەکان ،وایکردوە زیاتر مێژوو نەھامەتی لەسەر دەستی کورد خۆی و وڵاتانی دوژمن بنووسێتەوە ھەر لەشۆرشی میرەکان تا ھەرەسی کۆماری کوردستان و ھەرێمی کوردستانی عێراق،کانتۆنی عەفرین ،نوێترینیان مەترسی ھەرەس ھێنانی خۆبەرێوەبەری کوردانی رۆژئاوایە ….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.