فرۆشتنی نەوت لەلايەن هەرێمەوە بەئێران بەردەوامە

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

ستاندەر

  • نازم دەباغ نوێنەری حوکمەتی هەرێم لەئێران بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: تاوەکوئیشتا فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە بەئێران بەردەوامە، دەباغ ئاشکراشی کردووە تاوەکوئێستا ئەم نەوتە بەرێگەی بارهەڵگر لەرێگەی دەروازە سنورییەکانی” حاجی ئۆمەران، پاشماخ و پەروێزخان”ەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئێران.
    ئەم وتانەی دەباغ لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەل ستافی حوکمەتی وڵاتەکەی رایگەیاندبوو: کوردەکان کەمێک نەوتیان هەیە و دەشیفرۆشن بەئێران ئەوەش ئێمەی نیگەران کردووە.
    لەبارەی لێدوانەکەی ترەمیشەوە دەباغ بەدەنگی ئەمریکای گوتووە؛ بەدوری نازانم مەبەستی قسەکانی ترەمپ لەسەر کوردی باشور بووبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.