بریارە گەشتە ئاسامنییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەست پی بکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 422 جار بینراوە

ستاندەر

میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردۆتەوە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەست پێ دەکەنەوە، دەست پێ کردنەوەی گەشتەکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ تورکیا دوای ئەوە هات کەوا هێزە ئەمنيەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیان داخست کە هێزێکی نزیکە لەپارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بەهۆکاری نەبوونی مۆڵتە، جگە لەداخستنی بارەگاکانی تەڤگەر بەپێی زانیاریەکانیش هێزەئەمنییەکانی سلێمانی بریاری قەدەغەکردنی کتێبەکانی ئۆجەلانیان دەرکردووە، بۆیە بەرای بەشێک لەچاودێرانی سیاسی بریاری هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتەکانی سەر فرۆکە خانەی سلێمانی پەیوەندی بەم روداوانەوە هەيە کەلەپارێزگاکە رويداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.