دەرھاوێشتەو لێکەوتەکانی بڕیارەکەی ترامپ و گەڤەکانی ئەردۆگان بۆ سەر رۆژئاوا

لەلایەن ستاندار Posted on 431 جار بینراوە

کاوە نادر قادر

رۆژئاوا بۆ ئەردوگان بۆتە دەردی لاڕەشەو یان سەری دەخوا ، یان دەبێ نەک تورکیا، بەڵکوو ئەو فەلسەفە خۆ بە تەفازولەی(باشترەی) لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە، کۆتایی بێ ورێز لەکایەی پتر لە ٥٠ ملیونی کوردستانی بگرن ، لەکۆتایی ساڵی رابردوودا لەتەلەفۆنێکی نێوان ترامپی سەرۆکی ئەمریکاو ئەردوگانی تورکیا دا، ترامپ گەیشتە ئەو بڕوایەی کە داھاتووی شەڕی داعش دەستی ئەردوگان واڵا کاو و ئەردوگان راسپێرێ بۆ کۆتایی ھاتن بە تیرۆر، ھەر زوو بووە شایی و سەما لە راگەیاندنەکانی سەر بە ئاکەپەو تورکیا، تیغیان لە ھەسان دەسویەوە و ھەڕەشەی سەربڕینی کوردستانیانی رۆژئاوایان دەکرد، بۆیە لێرەدا جەخت دەکەینەەوە کە :
_ دوای بڕینی ئەو یارمەتییەی سعودیە وئیمارات کە بۆ ئەو ناوچەیان تەرخان کردبوو،ترامپ جدی بوولەکشانەوەی رۆژئاوای کوردستان لەماوی ٩٠رۆژدا، تویتەکانی ترامپ تا ئێستاش جەخت لەسەر ئەو راستییە دەکەنەوە،کەئەمریکا خوڵامی باوکی کەس نییەو شەڕیان بۆ باکاو یاخۆد بێبەرامبەربیانپارێزێ!!؟، بەرژەوەندی ئەمریکا لەسەروی ھەموو شتێکە .
_ شەڕی کۆتایی ھێنانی داعشی بە ئەردوگان سپاردبوو( رانە مەڕ، گورگ شوانەوێری بێ)، ھەر بۆ ئەو مەبەستەش دەستی ئەردوگانی واڵا کردبوو بۆ ھێرشکردنە سەر رۆژئاوا وکوشتوبڕکردنی کوردان بەدڵی خۆی بکا .
ئەگەر گریمان کرد ئەو ھێرشە رووبداو ئەمریکا ھاوکاری تورکیا بێش، یاخۆد چاوی لێ بنوقێنێ،لەگەڵ ئەوەش :
_ ئێستا ساڵی ٢٠١٧ نیە ورۆژھەڵاتی فورات لەزۆر روودا جودایە لەگەڵ عەفرین،بەتایبەتی ھاوکێشەکان گۆڕانکاری بەسەرداھاتووەو ستراتیژیەتی ئەو ناوچەیە جودایە لەگەڵ عەفرین بۆ ئەو ھاوکێشانە.
_ بڕیارەکەی ئەمریکا نەیاری زۆری ھەیە لەناوخۆی ئیدارەکەی ترامپ بە تایبەت لەپنتاگۆن وئەورپا.
_ بێجگە لەوەی ئابووری تورکیا بەرەو داتەپین دەڕوا بەو ھێرشەیەیەش خراتر دەبێ ولەگینە ئەزموونی رووخانی سۆڤیەت لەئێران وتورکیا دووبارە بێتەوە .
_ زۆرلەئەفسەرە باڵاکانی سوپای تورکیاوبەشێک لەحزبە تورکەکان ناڕازین لەسەر ئەوھێرشە،کێشەی سەربازی وپلاندانانیشی بۆدروست ببێ.
بەڵام کاتێ نەتەنیاھۆی ئیسرائیل لەبرازیلەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بینی وھاتە سەر خەت وئاگاداری کردنەوە بەمەرج ئەو کشانەوەی قەبوڵەو دەبێ ئەمریکاو عارەب دان بەوەدا بنێن کە بەرزاییەکانی جۆلان خاکی ئیسرائیلەوھەڕەشەی نەکرێتە سەرسنووری باکووری ئیسرائیل وناڕەزاییەکانی سناتۆرەکان وپنتاگۆن وزۆربەی لێپرسراوانی ئیدارەکەی وئەمریکاو ئەورپاو رای گشتی وناوچەی رۆژھەڵات بە ناچاری پاشگەز بۆوەو بڕیارەکەی کەوتە بەر فیقھی شەرع ویاسا وبەدەیان مەرج بەسترایەوە، جارێکی دیکە لە شپ و شایی بۆوە بەھی وشینو سەپۆک و کار گەیشتە ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئەمریکا زۆرتر پەشۆکاو بوو، بە تایبەتی کاتێ ئیدارەی ئەمریکا جەختی کردوە کە:
_ جەختی لەسەر کوردستانییەتی رۆژئاوا کردوەو ورەنگە ژێربەژێر بۆتینی روسیاش پشتیوانی ئەم جەختەیە دەکاتەوە، کەزۆرێک لەوڵاتان وتەنانەت ھەندێ پارتی کوردیشکۆچبەر لەباکووری کوردستانیان دەناسن.
_( پەیدە)ی بە ھاوبەش وھەندێ جار بەھاوپەیمانی دەھێنێ، ھیچ مانایەک بۆ ھەڕەشەکانی ئەردوگان ناھێلێ.
_کورد لەدوای کشانەوەشیاندا دەپارێزن کە لەناوەڕۆکدا مەبەستی پەیەدەیە
ئیتر لە کۆتاییدا ، دەبێ یەکێک لەنێو ئەو ھەموو بڕیارو ھەڕەشەو ھەوڵانە بە تەنیا دەربچێ ، ئەگەر ئەمریکاش مەبەستی بێ و راستگۆ بێ لە گەڵ تورکیا ، ئەوا دەی توانی رۆڵی میانگیری ببینێ لەنێوان ئەندامێکی ناتۆ و ھاوبەشێکی سەرەکی لە شەڕی داعشدا، کە نایکا، دەبێ لەوە حاڵی بین ئەمریکا بەکۆی سیاستەکانی ئەردوگان ناڕازییەو لەکاتی خۆیدا قسەی دیکەی دەبێ .
٩ی جەنیوەری ٢٠١٩

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.