بەپارتی بوون

لەلایەن ستاندار Posted on 542 جار بینراوە

کاروان محمد ڕەشید

پارتی دێموکڕاتی کوردستان ئەو حزبەی کە ھەمیشە بە حزبێکی بنەماڵەیی مەرکەزی ناسراوە، کۆی بڕیارەکانی ئەو حزبە لەچەق و لەلایەن خودی بنەماڵەی بارزانی دەدرێن، بەواتای ویستی بنەماڵەی بارزانی تەواو زاڵەو ھەرچی ئەوان بیڵێن و بیانەوێت ڕەتناکرێتەوە، ھەرچیش لەناو ئەو حزبە بەرپرسە ، کادیرە یە ئەندامی ئاسایی بەوە ڕازیە کە پارتی حزبێکی بنەماڵەیی بێت، کەسیش نکوڵی لەمەرجەعیەتی بارزانی ناکات و ھەرچی ئەو بیڵێ بەدروست دەزانرێت، تەنانەت ئەگەر بشزانن ھەڵەیە نموونە ڕیفراندۆمە شکست خواردووەکەی ساڵی ڕابردوو کە پارتیەکان و بەپارتی بووەکان بڕوای یەقینیان ھەبوو کە بارزانی دەوڵەتێکیان بۆ دروست دەکات و ئاقڵمەندێک نەبوو نەفی ئەو ھەنگاوە نادروستە بکات.
کێشەی گەورە ئەوەیە کە پارتی لەڕێگەی ھێز ودەسەڵات و پارەو بەرژەوەندی ئەو پڕۆژە مەرکەزیە بنەماڵەیە بگوازێتەوە بۆ ناو حکومەت و ھەنگاوی باشیشی بۆ ناوەو لەو کابینەدا پێشبنی بە ڕوونی دەبینرێ، بەوەشەوە نەوەستاوە بەڵکو دەیەوێت حزبە کاریگەرەکانیش کۆنتڕۆڵ بکات و ھاوشێوەی خۆی بیانکات بەبنەماڵەو حزبی دکتاتۆری کە من ناوی دەنێم پارتیاندن.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە حزبێکی جەماوەری کاریگەر بووە لەسەرەتادا بەڵام لەئێستادا تەواو کەوتۆتە ژێر ھەژموونی پارتی، بنەماڵەی تاڵەبانی تا ڕادەیەکی زۆر دەستیان گرتووە بەسەر دەسەڵات و پارەی ئەو حزبە، زۆربەی بەرپسەکانی ئەو حزبە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیان ملیان بۆ ئەو ھەنگاوەی بەبنەماڵە کردنی یەکێتی داوە، زۆرێک لە خاوەن پۆست و بڕیاردەرە کاریگەر و کارەکتەرە سەرەکیەکانی ئەو حزب پاشگری تاڵەبانیان پێوەیە یا بۆ تاڵابانیەکان سوڵحاون.
یەکێتی لەحزبێکی سۆشیال دێموکڕاتەوە بۆتە حزبێکی توندڕەو ،ھەنگاو بۆ بە ھەولێر کردنی سلێمانی دەدات ، سینەما دادەخات و چالاکان و ڕۆژنامە نوسان پەلکێشی دادگاو ژوورە تاریکەکان دەکات، ئەندامان و بەرپرسانی نزیک لە پەکەکە دبەکورتی لەئێستادا یەکێتی توشی نەخۆ شی بە پارتیبوون بووە.ەستگیر دەکات کە ئەوە گەورەترین ویستی پارتی و دەوڵەتی تورکە،
ئەو ھەنگاوە ناتەندروستانەی یەکێتی جێگای مەترسین و کاریگەری زۆر خراپ دەکاتە سەر ئاسایشی سنوری پارێزگای سلێمانی، چونکە خەڵکە ئەو پارێزگایە بە سەرکەش و یاخی دژی ستەم و زوڵم ناسراون دور نیە لە ئەگەری زیاد بوونی فشارەکانی یەکێتی تەقینەوەی جەماوەری و توندوتیژی لێ بکەوێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.