يەکێتی دواین مەرجی خۆی بۆ دانوستان لەگەل پارتی ئاشکراکرد “پەیوەندی بە کادیرە دەستگیرکراوەکان هەیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

ستاندەر

جەمیل هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت پێنج کادیرمان لە سنوری هەولێر دەستگیرکراوە و تا ئازاد نەکرێن کۆبونەوەی نێوانی یەکێتی و پارتی ئەنجامنادرێت،  ناوبراو بە دوارۆژی راگەیاندووە ئەوە مەرجی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیتی.

جێی باسە ئەگەری ئەوە هەیە رۆژی سێ شەممە کۆبونەوە لە ئاستی باڵای یەکێتی و پارتی ئەنجامدرێت ئەگەر ئەو دوو لایەنە لەسەر کێشەی دەستگیرکردنی کادیرەکانی یەکێتی بگەنە رێکەوتن و کەسە  یەکەمەکانی ئەو دوو حیزبەش بەشداری دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.