پەیامێک لە ڕۆژهەڵاتێ کوردستان: دێموگرافی مەهاباد لە مەترسی دایە

لەلایەن ستاندار Posted on 392 جار بینراوە

هاوڵاتیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

خەڵکی خۆشەویستی مەهاباد
میدیاکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان
حیزب و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

تکایە ئاگادار بن و بێدەنگەی لێ ڕامەگرن.
مەترسی گەورە خەریکە داوێن گیری شاری مەهاباد دەبێ.
خۆشەویستان!
لە رێی ئەو زانیارییانەی خوارەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە سپای پاسداڕانی مەهاباد و ناوەندە ئەمنییەکان خەریکن دێمۆگرافی مەهاباد دەگۆڕن و تەمایانە ئەو بەڵایەی بەسەر نەغەدە و ورمێی دا هێنایان، بەسەر مەهابادیش بێنن.
بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی “مەسکەنی مێهر” بە خۆڕایی دراوە بە خزم و کەسی ئەو بەرپرسانە کە تورکن و خەڵکی پارێزگای تەورێز و شارە تورکەکانی تری ئێرانن.
تەواوی زەوییەکانی پشت بیمارستان کە هی هیلالی ئەحمەری شاری مەهابادە، خەریکن دەیدەن بە تورکەکان.
تەعاونی مەسکەنی مێهری ژمارە 2 کە خاوەندارێتی زەوییەکانی خەزایی دەکا، بۆوەی کارەکانی لە رووی یاساییەوە ڕاست بێنێ، پەنای بردووە بۆ قازی پوور، نوێنەری شاری ورمێ و زەوییەکی زۆریش لەو زەویانەی خەزایی بەخشراوە بە معەلیمە تورکەکان.
ئەو زەویانەی خەزایی لکێندراون بە بەشێک لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و لە ئەگەری بە تورک کردنی ئەو ناوچە و بە هۆی بەربڵاوی شاروێران و لەبار بوونی بۆ گەورە بوونەوەی شار، ئەو ناوچە دەبێ بە تورک و لە ئەگەری بە تورک بوونی ئەو ناوچەش، بەشێک لە سنووری شاروێران لەتەک مەهاباد، دەبێ بە تورک!
لە پشت، پشت تەپی مەهاباد، خەریکن تورک جێگیر دەکەن و بە سەنەد زەوییەکانیشیان، بەنێو دەکەن.
فەرماندەی سپای پاستاڕان و قازییەکانی دادگای شۆڕش لە مەهاباد، چەندین هێکتاریان لە زەوییەکانی، پەیامی نوور، گومرگ و …. کڕیوە و خەریکی فرۆشتنیانن بە غەیرە کوردەکان و هێنانی تورک بۆ شاری مەهاباد.
خۆشەویستان ئەو داتایانە هەمووی ڕاستن بۆ گۆڕینی دێمۆگرافی شاری مەهابادە.
تکایە بە پێی توانا بۆ ئاگادار بوونەوەی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی مەهاباد و دەورووبەری، ئەو ئاگادارییە لای خۆتان کۆپی کەن و بینێرن بۆ هەموو میدیاکارەکان و ماڵپەڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.