شێرزاد شێخانى
هه‌مومان ئه‌زانين حكومه‌تى داهاتوى هه‌رێمى كوردستان كه پارتى مه‌سرور بارزانى بۆ سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ى كانديدكردوه، حكومه‌تێكى ئه‌منى سه‌ركوتكه‌ر ئه‌بێ ، به حوكمى ئه‌وه‌ى كه‌وا مه‌سرور په‌روه‌رده‌ى ده‌زگايه‌كى هه‌واڵگرى سه‌ركوتكه‌رو خوێناوييه‌و ، تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ى ئێستاشى ئه‌زمونێكى سياسى ئه‌وتۆى له‌ناو گۆڕه‌پانى سياسيدا نه‌بوه . هه‌ڵبه‌ت ئه‌زمونى گه‌لانى دونياش سه‌لماندويانه كه‌وا حكومه‌تى ئه‌منى زۆر له‌حكومه‌تى عه‌سكه‌ريش خراپتره كه به كوده‌تاى سه‌ربازى ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست . عاده‌ته‌ن حكومه‌تى ئه‌منى له‌كاتێكدا سه‌رهه‌ڵئه‌دات ئه‌گه‌ر وڵات به‌ره‌و ديكتاتۆرييه‌تى تاكحيزبى هه‌نگاو بنێ . نزيكترين نمونه‌ش حكومه‌ته ئه‌منيه‌كانى به‌عس بوه له‌عيراق دواى ده‌ستگرتنى سه‌دام حوسين به ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌يه‌وه ، كه ده‌زگا ئه‌منيه داپلۆسێنه‌ره‌كانى رژێم هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانيان به‌ده‌سته‌وه گرتبو .
داهاتوى كوردستان به‌هۆى ئه‌و حكومه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌وه زياتر به‌ره‌و كاوڵكارى ئه‌ڕۆات ، چونكه هێشتا حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سروريش دانه‌مه‌زراوه هه‌ر له‌ئێستاوه بينيمان ئاساييشه‌كه‌ى هه‌ولێر كه به‌شێكه له‌ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ى پاراستن چۆن كه‌وته ره‌شبگييرى كاديرانى يه‌كێتى ، به‌بێ ئه‌وه‌ى كانديدى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت نقه‌ى لێوه بێت ، قسه‌ش هه‌يه گوايه ئه‌م كاره به‌ره‌زامه‌ندى ئه‌و كرابێت ، ئه‌مه‌يان جارێ ديار نيه چه‌ندى راسته. به‌ڵام خۆ هه‌ر نه‌بێ ئه‌م كانديده‌ى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت تۆزێك له‌سياسه‌ت بگه‌يشتايه لانيكه‌م ئيدانه‌يه‌كى ئه‌مكاره‌ى بكردايه مادام ئه‌يه‌وێ چوار ساڵى حوكمڕانييه‌كه‌ى به‌ئارامى به‌ڕێوه بچێت . به‌هه‌رحاڵ پێموايه به‌شداريكردنى هه‌ر لايه‌نێك له‌م حكومه‌ته‌ى داهاتودا ، به‌شدارى كردنه له‌حكومه‌تێكى ئه‌منى داپلۆسێنه‌ر.
كاتى خۆيشى كه كاك نه‌وشيروانى نه‌مر داواى راى منى كرد بۆ به‌شداريكردنيان له‌حكومه‌ته‌كه‌ى ساڵى 2014دا ، به راشكاوى پێموت كه‌وا به‌شدارى نه‌كه‌ن وته‌نها سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان وه‌ربگرن ، چونكه ئه‌وان كه حكومه‌تى هه‌رێم به گه‌نده‌ڵ ئه‌زانن ، بچنه ناو حكومه‌ته‌وه ئه‌وانيش ئه‌بنه به‌شێك له گه‌نده‌ڵييه‌كانى حكومه‌ت له‌به‌رچاوى جه‌ماوه‌ردا. به‌ڵام دياره فشارى پۆست په‌رستانى ناو گۆڕان كاك نه‌وه‌يان له‌خشته‌بردو به‌شدارييان له‌حكومه‌ت پێكردو ، چاره‌نوسه‌كه‌شمان بينى كه به‌ده‌ركردنى وه‌زيره‌كانيان كۆتايى هات .
ئێستا باش‌ترين فرسه‌ته بۆ هێزو لايه‌نه سياسيه‌كانى كوردستان بير له‌چاره‌نوسى خۆيان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى بڕيارى چونه ناو حكومه‌ته ئه‌منيه‌كه‌ى پارتى بده‌ن ، بۆ ئه‌م چوار ساڵه‌ى داهاتو ببنه ئۆپۆسزيۆن و له‌به‌ره‌ى ميلله‌تدا بمێننه‌وه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى خواره‌وه :
1- بێگومان پارتى له‌حكومه‌ته‌كانى پێشوتردا به‌ژماره كورسييه‌كى كه‌ميشه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕياره‌كانى حكومه‌تدا گرتبو ، ئێستا به 45 كورسى و به‌و غروريه‌ى توشى بوه مه‌حاڵه هيچ ده‌سه‌ڵاتێك بدات به‌حزبه نه‌ياره‌كانى له‌ناو حكومه‌تدا .
2- خه‌يال پڵاوييه ئه‌گه‌ر يه‌كێتى وگۆڕان وا ته‌سه‌ور بكه‌ن كه‌وا پارتى وسه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه‌يان پابه‌ندى به‌رنامه‌كه‌ى ئه‌وان بێت و، كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ى ئه‌وان دايانناوه بۆ حكومه‌ت ، چونكه پارتى ده‌سكه‌وتێكى له‌مشێوه‌يه ناداته نه‌ياره‌كانى ، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر ئه‌جينداى خۆى ئه‌كات له‌ناو حكومه‌تدا .
3- بونى يه‌كێتى وگۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى ويه‌كگرتووش به هێزێكى ئۆپۆسزيۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا كاريگه‌رييه‌كى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌بێت به‌سه‌ر پڕۆسه‌ى سياسى و گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره‌ش دێنێته كايه‌وه ، به‌وه‌ى ئه‌توانن ببن به ئۆپۆسزيۆنێكى به‌هێزو كاريگه‌ر بۆ چاودێرى حكومه‌ت و ته‌ئسير كردن له‌سه‌ر بڕيارو سياسه‌ته‌كانى .
4- بونى ئه‌م هێزه گه‌ورانه به ئۆپۆسزيۆن داهێنانى كلتورێكى ديموكراسى تازه‌و جيايه له‌و كلتوره سه‌قه‌ته‌ى 27 ساڵه ميلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵينێ كه له ئاكامدا گه‌يشته ئه‌وه‌ى پارتى وه‌كو تاكه حيزبى ده‌سه‌ڵاتدار به‌رده‌وام له‌سه‌ر كايه‌ى سياسيدا يه‌كه‌م حيزب بێت و، ئه‌وانى تريش هيچ رۆڵێكيان نه‌بێ ته‌نها وه‌كو پاشكۆيه‌كى پارتى كارى سياسى بكه‌ن .
5- داهێنانى ئه‌م كلتوره ديموكراسييه ئه‌بێته بناغه‌يه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتودا ئه‌گه‌ر ميلله‌ت بڕياريدا حزبێكى غه‌يرى پارتى زۆرينه‌ى بهێنێ ، ئه‌و كات پارتيش ناچار بكرێ له‌ده‌سه‌ڵات بچێته ده‌ره‌وه و رێگه بدات حزبيتر خۆى تاقيبكاته‌وه .
6- به‌داهێنانى كلتورى ئۆپۆسزيۆنى ده‌سته‌جه‌معى نمونه‌يه‌كى جوان پيشانى دونياى ده‌ره‌وه ئه‌ده‌ن و ديموكراسييه‌تى راسته‌قينه له‌م هه‌رێمه جێ‌گير ئه‌كه‌ن وه‌ك هه‌ر وڵاتێكى ديموكراتخوازى دونيا ، به‌مه‌ش رێزى زياتر له ئه‌زمونه‌كه‌مان ئه‌گێرێ .
به ئۆپۆسزيۆن بونى ئه‌م چوار لايه‌نه‌ى هه‌رێم قييامه‌ت هه‌ڵناسێت و دونياش كۆتاىى پێنايه‌ت ، بۆ چوار ساڵيتر زۆر شت گۆڕانيان به‌سه‌را دێت ، ئه‌توانن له‌ناو په‌رله‌ماندا هێزێكى كاريگه‌ر دروست بكه‌ن كه رێگر بێت له پيلانه تاكڕه‌وييه‌كانى پارتى ، به‌مه‌ش هه‌م متمانه‌ى خه‌ڵكيان بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌ميش پرۆسه‌ى سياسى ئه‌خه‌نه سه‌ر رێره‌وى راسته‌قيينه‌ى خۆيه‌وه .