(کەشتیەکی جەنگی) ئێران لە نزیک ئەمەریکایە!

لەلایەن ستاندار Posted on 267 جار بینراوە

نیاز حامد

(کەشتیەکی جەنگی) ئێران لە نزیک ئەمەریکایە!
ھاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران ، شکاندنی پرۆتۆکۆلە، بۆ تۆڵەکردنەوە بوو ؟!..

لە ھەفتەی رابوردوودا کەشتیەکی جەنگی ئێران گەیشتە ئۆقیانوسی ئەتلەنتی بەرامبەر لێوارەکانی ئەمەریکا جێگیر بووە.

ئەم ھەنگاوە بێواتایەی ئێران ، تەنھا خۆنیشاندانە بە ئەمەریکا کە دەتوانێت ئەویش کەشتیەکی جەنگی نزیک بکاتەوە لە لێوارەکانی ئەمەریکا.
ئەم کەشتیە، کە ٥ ھەلیکۆپتەری لەسەرە، ئەگەر بکەوێتە شەڕ لەگەڵ ھێزی دەریای ئەمەریکا، بە نیو سەعات ئاسەواری نامێنێت.
کەواتە بۆچی ئێران ئەو کارە دەکات؟!.
بۆ وەڵامی ئەو پرسایرە دەتوانین لە میانی سەردانی جەواد زەریفی بۆ عێراق و ھەولێر لێک بدەینەوە یا وەڵامی بدەینەوە.
ئێران دەیەوێت خۆ بە ھێز لەبەرامبەر ئەمەریکا وئەوروپا وناوخۆی ئێران نیشان بدات ، وەک ھێزێکی ئیقلیمی لە ناوچەکە حسابی بۆ بکرێت ، لە کاتێکدا وەک نەتانیاھۆ ئاشکرا یکرد ھەزاران ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ھێزەکانی ئێران و گروپەکانی سەر بە ئێران ، ئەنجامداوە ، بەڵام ئەوەتا ھیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر ئیسرائیل نەبووە !.
ھاتنی جەواد زەرتفی بۆ بەغدا وھەولێر وسلێمانی لە روکەشدا گوایە بۆ بازرگانی و پەیوەندییە ئابورییەکان بوو ، لێ لە راستیدا کاردانەوە بوو بۆ سەردانەکانی پۆمپیۆ بۆ بەغدا و ھەولێر و گەیاندنی ھۆشداری توندی خامنەئی بوو بۆ رایەدرانی بەغدا و سەرۆکی پارتی کە نابێت بکەونە ژێر کاریگەری ھۆشدارییەکانی پۆمپیۆ بۆ توندکردنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران.
ئەو سەردانەی زەریفی لە رواڵەتدا ئەنجامیدا ، ئەرکی وەزیری بازرگانییە ، نەک وەزیری دەرەوە، بەڵام وەک ئاماژەمان پێدا بۆ گەیاندنی ھۆشداری توندە بۆ رایەدرانی عێراق و سەرۆکی پارتی.
لە ئیلتزامکردنی پارتی بە بەڵێنەکانی بە ئێران بۆ شکاندنی سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران ، کۆتایی بوونی دەبێت.ئەمەریکا لەسەر زاری ترامپ وپۆمپیو و وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ، لە میانی ژووری عەمەلیات بۆ سزاکانی سەر ئێران ، تەئکیدیان کردۆتەوە ھەر دەوڵەتێک یا قەوارەیەک یا کۆمپانیایەک مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات ، ھەمان مامەڵەی ئێرانی لەتەکدا دەکەن.
وێنەکە بۆ( ناجەوان نامەردەکان)م، دامناوە کە ھەمیشە باس لە (درۆی )پەیوەندی پەکەکە وئێران دەکەن !.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.