سەبارەت بە تویتەکەی ترامپ و رۆژئاوای کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 349 جار بینراوە

كمال محمد

بەرژەوەندی بلۆک بەندییە ئیمپریالیستەکان ھۆکاری گۆڕانکاری و کێشەکانن لە خۆرھەڵاتی ناوەراستدا، کەلە دواین تویتیدا سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان و ھەرشەکانی تورکیا ،دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ھەرجۆرە ھێرش و پەلامارێک بۆسەر کوردان بەواتای داروخانی ئابوری تورکیا دێت و لەگەڵ ئەوەشدا باس لە دانانی ٢٠ میلی ھێڵی سنوری تورکیا و سوریا دەکات ،

پارێزگاری کوردەکان و رۆژئاوا لە لایەن ئەمەریکاوە بۆ ئەو ستراتیژە سیاسیە ئابورییە ئەگەرێتەوە کە لە ناوچەکەدا ھەیەتی ،ئەمەریکا ئەوە ئەزانێت کە کوردەکان و جیۆپۆلۆتیکی ناوچەکە لەروی ستراتیژییەوە گرنگی خۆی ھەیە تەنھا ناوچەو نەتەوەیەکە کە لەگەڵ سیاسەتەکانیدا گونجاو بێت و ستراتیژیەتی خۆی پێش بخات و لە لایەکی دیکەشەوە بۆئەوەی بتوانێت ھەژمون و دەسەڵاتی خۆی پێ بەھێز بکات لە ناوچەکەو خۆرھەڵاتی ناوین بەرامبەر روسیاو ئێران و ھاوپەیمانەکانی ،ئاشکرایە کە روسیاو چین و ھند سێکوچکەیەکی بەھێزی ستراتیژیان لە نێواندایە ،ئێستا ئەو بەرەیە فراوان کراوەو ئێران و چەندین وڵاتی دیکەی ھاتۆتە سەر ،بۆیە ئەمەریکا تادوا رادە کوردەکان و پێگە جوگرافیەکەیان بەھەند وەرئەگرێت ،ھەڵبەت ئەمەشیان لەسەر بنەمای پەیوەندی و سیاسەتە ئابورییەکانیەوە ،ئەمە سەرەڕای چەندین قۆناغی پەیوەندی دیبلۆماسی ئەرێنی یان نەرێنی لە مێژووی کورداندا جێگای باس بوەو کاتێک بە شێوەیەکی راستیش جێبەجێ کراوە کۆمەکی گرنگ و بەنرخی پێشکەش کردوە ،بەڵام کاتێک سیاسەت و دیبلۆماسییەت لە پای نیازی خراپ و بەرژەوەندییە کەسی و گروپە جیاوازەکان کراوە خزمەتی بە دوژمنایەتی زیاتری کوردەکان کردوە ئەگەر لە نێوان خۆیاندا بێت یان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نەیارەکانیاندا ،بۆیە سیاسەت و دیبلۆماسییەتی رۆژئاوای کوردستان یەکدەنگی و یەکھێزی وای لە ئەمەریکا کردوە کەتادواڕادە بڕوایان بە ھەبونی ئەو پارچەیەی کوردستاندا ھەبێت ،

ئایا تویتەکەی ترامپ بەسە بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان ؟

بەر لە ھەمو شتێک پێویستە ئەو پلاتفۆرمە ھاوبەشەی کوردەکانی رۆژئاوا کە پێویستیەکی ژیانی و بەپەلەیان ھەیە بۆ خۆبەرێوەبەری دیموکراتیانە وەک نەتەوەیەک بەرەوامی ھەبێت ، چون نەتەوەی دیموکراتیش ئەو نەتەوە بونەیە کە بێ پشتبەستن بە دەوڵەت و دەسەڵاتێک خودی گەل لە میانەی سیاسی بون دیبلۆماسی پێویستەوە ئەنجامی ئەدات تا بتوانن خۆیان بە سیفەتی نەتەوەیەکی دیموکرات بونیاد بنێین و ھەرچی ھەنگاوی راستە ئەوەیە کە گەل خۆی ببێت بە پارێزەری خۆی ،

خاڵی گرنگتر سەبارەت بە تویتەکەی ترامپ ئەو داخوازییە زۆرەی سیناتۆرو کەسایەتیەکانی ئیدارەکەی و ئەمەریکایە بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان بەھۆی پیشاندانی ھێزی خۆڕاگری و پابەندبونیان لەو ساڵانەدالە لایەن کوردەکانەوە کە جیاواز لە باشوری کوردستان کەکراوە بە ناوەندی ئایدۆلۆژیای بەرایی خێڵایەتی و وابەستە بون بە ھێزە دەرەکییەکان ،

لە لایەکی دیکەوە ترامپ بەو تویتەی ئەوەی بە گوێی ئەردۆگاندا داوە کە بەھێزی ئەمەریکا لەھەر ساتێک زیاترە بۆ لەناوبردن و لاوازکردنی نەیارەکانی،لەلایەکی دیکەشەوە جەنگی دەرونی سیاسەتێکی دیکەیە کە ئەنجام ئەدرێت و گرنگی خۆی بەدەست ئەخات وەک چۆن لەبڵاو کردنەوەی ھەر تویتێکدا ئابوری و دراوی ئەو وڵاتەی کە ترامپ مەبەستێتی دابەزین بە خۆیەوە ئەبینێت و لەو رێگەیەوە ئامانجە ستراتیژییەکانی لەروی سیاسی و ئابورییەوە بە تایبەت بەدەست ئەھێنێت ، بۆیە لە کۆتاییدا ئەمەریکا لەو راستییە گەشتوە کە سوریای عەرەبی ھاوپەیمانێکی ستراتیژی روسیایەو ھەر جۆرە پشتکردنێک لە رۆژئاوای کوردستان بەمانای شکستی ئەمەریکا دێت !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.