فیقھی گۆڕانکاری !

لەلایەن ستاندار Posted on 401 جار بینراوە

هاوڕێ توانا

واقیع چەندە نامەعقولیش بێت ھێشتا لەوەنا کەوێت کە مامەڵەی واقیعی لەگەڵ دا نەکرێت .
لە مێژووی سەرھەڵدان و گەشەی ئاینەکان و ئایدیاکانەوە ، بیگرە تاکو ڕەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان کامەیان زۆر ڕادیکاڵ و دژە باو بووە ، ئەوە مێژوو تەجروبە سەلماندویەتی زۆرێک لە سلوکو بابەت و پرس کە توند گرێدراوی کلتور بوون و وەک موقەدەس لەناو کۆمەڵ دا مامەڵەکراون ئەوە بۆماوەیەکی درێژ نەتوانراوە کە دەست کارییان بکرێت ،
بۆ چونکی عەقل و سلۆکی کۆمەڵ لە ئاست ئەو پێشڤەچوون و گۆڕانکاریەدا نەبووە کە قەبوڵی گۆڕان و نەمانیان بکات ، ھەر بۆیە ھیچ نەبێت بۆ ماوەیەکی کورت مەوداش بێت ئەوا بەدەست لێ نەدراوی ماونەتەوە ،
مەگەر ئاینی ئیسلام وەک ڕادیکاڵترین ئاینێک کاتێھات تاکو پرسی کۆیلایەتی و فیدوداڵیزمی قوڕیش ھەڵتەکێنێ و ھەروا مافی وەک یەکی (ئەبو جەھل ) و ( بیلالی حەبەشی ) و ( ئەبو سوفیان ( عەمار کوڕی یاسر ) بەچەسپێنێت تەحقیقی عەداڵەتی بکات ،
بەڵام چونکی سروشتی پەرەسدنی کۆمەڵی بەدوی دوورگەی عربی ھاوتای زەمەن و پەیامەکە نەبوون ئەوا ھەم کۆیلایەتی درێژەی کێشاو ھەمیش پرسی کۆیلایەتی لەناو فیقھی دینی جێکەوت کرا !
دەی مەگەر شۆڕشی بەلشەفیەکان بەسەر ڕوسیای قەیسەری و خەونی چەسپاندنی سۆشیالیزم و گەیشتن بە قۆناغی کۆمۆنیزم سەری لە سیستەمی سەرمەیداری دەوڵەت دەر نەھێنا و دواجار جادەی تایبەت و گەڕەکی تایبەت بە سەرانی سۆڕشکراو پلەندییەکی تری چینایەتی نەھاتە بوون ؟!

ھەڵبەت ئەوە ڕوکنی ھەر ڕەوتێکی ڕیفۆرمخواز و شۆڕشگێرە ،
کە چار ناچار دەبێت ، ئەگەر(تەعاونی) واقیع و دۆخی بەرکاریش نەکات ، ئەوا دەبێت (تەعاملی )لەگەڵدابکرێت و ھێواش ھێواش ئەمما بەردەوام و بە میکانزمی گونجاو بنکۆڵی ھەموو ئەو دیاردەو نەریتە نەرێنیانە ناو کۆمەڵ بکات کە کۆسپن لەبەردەم پێڤەچوون و گۆڕانکاریی ئەرینی .
چونکی موکین نیە گۆڕانی ڕیشەیی لە ناو کۆمەڵدا ڕووبدات ئەگەر
سروشتی پەرەسەندیی کۆمەڵ ، نەگەیشت بێت بە ئاستێک توانیی تەفاعلکردنی لەگەڵ دنیابینی تازەدا یەکانگیر بێت. دەی سروشتی گۆڕانە کۆمەلایەتیەکان ، سیاسیەکان ، کلتوریەکان ، ئابوریەکان، وایە کە خەباتی بەردەوام پشودرێژی گەرەکە بە مێژوش دەرکەوت
بزووتەنەوەو ڕەوتی پۆپۆلیستی لەناو میلەتان و دەوڵەتان ھەرگیز ناتوانێت گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت ،
تەنانەت گەلێکجاریش ئەو ڕەوت و بزوتنەوە پۆپۆلیستەوەرزیانە ، قازانجیان بە دۆخی دۆگماو چەق بە ستوو گەیاندوەو بوونەتە ڕوەکی وەرزی و ئومێدی گۆڕانکاریشیان لای خەڵک لەگۆڕناوە و لە بری ئومێد بە گۆڕانکاریی و تازە بوونە ، سایکۆلۆژیایی بەزینیان
کردۆتە دیاری کۆمەڵ !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.