تویتەکانی ترەمپ و ئابوری وڵاتان

لەلایەن ستاندار Posted on 327 جار بینراوە

ئارام مجید شەمێرانی

لەسیاسەتی ئیستای ترەمپدا تویتەکانی وەک بومەلەرزەیەکی ئابوری ڕوخێنەر لەچەکی ئەتۆم کاریگەری زیاترە لەسەر ئەو وڵاتانەی پێچەوانەی خواست و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ھەنگاودەنێن، لەسەروو ھەمووشیانەوە ھەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاو بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران کەلەبازنەی گەمارۆکانی ئەمریکادان.

بینیمان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا تویتەکانی ترەمپ وەک زەمین لەرزەیەکی ئابوری ڕوخێنەر و تاقەت پڕوکێن چی لە ئابوری ئێران و تمەنی ئێرانی کرد، ھەر ڕۆژەو بەتویتێک ھاڕەی بەدراوی ئێرانی دەکرد و زۆرجار تا ئاستی بێ بەھاکردنی دراوی ئێرانی ھەنگاوی دەناو خەریکە تمەن متمانەی ناخۆی ئێرانیش لەدەست دەدات، لەئێستادا ئێران ھێندە ترسی لەتویتەکانی ترەمپ ھەیە ھێندە ترسی لەھێرشی سەربازی ئەمریکا نیە!!

لەئێستادا سەرۆکە پارە ویستەکە جیاواز لەھەموو سەرۆکەکانی پێشووتری ئەریکا ھەنگاو دەنێت،ئەو ھەنگاوەی ترەمپ بەکارھێنانی چەک و ھێزی سەربازی نیە، بەڵکو گەمارۆی ئابووریە کەوەک زمین لەرزی ڕوخێنەری دراو و ئابووری وڵاتان لێکدەدرێتەوە. تەنھا تویتێکی ترەمپ بەسە ھاڕە بە دراوی ئێرانی بکات و دراوی ئەم وڵاتەی گەیاندوەتە ئاستی نابووتکردن لەمێژووی سیاسی و ئابووری ئێراندا.

لەئێستادا ترەمپ لەبری بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم و چەکی کیشوەربڕ، لێزانانە تویتێک ئاراستەی ئێران دەکات و ئابووری و دراوی ئەو وڵاتە توشی زەمین لەرزەیەک دەکات بەپێوەری ڕێختەر پلەکەی دەگاتە حەوت پلەونیو،بەمەش ژێرخان و سەرخانی ئەم وڵاتە دوچاری داڕووخانی ئابووری دەکات بەجۆرێک دەیەوێت ئێران بگەیەنێتە ئاستی ملدان بۆ خواست و ویستەکانی ئەمریکا لەناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لەم ماوەیەدا ترەمپ بەھەر بیانویەک بێت و بۆ ھەر مەبەستێک بێت ھەڕەشە لەئابووری تورکیا دەکات تا ئاستی داتەپین، لەحاڵەتێکدا ئەگەر تورکیا ھێرش بکاتە سەر کوردەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لەسوریا، ئەم ھەڵوێستە سیاسیەو ئەم تویتەی ترەمپ بەس بوو بۆ ئەوەی لیرەی تورکی زەمینلەرزەیەکی پلە نزی بەربکەوێت.

ئەگەر ھاتوو تورکیا بەپێچەوانەی خواست و سیاسەتی ئەمریکا لەسوریادا ھەنگاو بنێت و ھێرش بکاتە سەر کوردەکان ئەگەری ئەوە ھەیە ترەمپ چەند تویتێکیش ئاراستەی تورکیا بکات و ئابوری ئەو وڵاتە دووچاری نابووت بوون بکات و بەمەش ئابووری تورکیا دەکەوێتە ژێر ڕەحمەتی تویتەکانی تورکیا،بەڵام دەبێت ئەوەش بوترێت تویتەکانی ترەمپ ھێندە کاریگەری لەسەر دراو و ئابوری ئێران ھەیە ئەوەندە کاریگەری لەسەر دراو و ئابووری تورکیانابێت،چونکە تورکیا ھەرگیز دژی بەرژەوەندیە سیاسی و سەربازی و ئابوریەکانی ئەمریکا نەبوەو نابێت،جگە لەوەش تورکیا نابێتە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل خواستی سیاسی ئیسرئیل لەناوچەکەدا.

تویتەکانی ترەمپ دەمانگەیەنێتە ئەوەی بڵێین لەئێستادا تویتەکانی ترەمپ وەک چەکی کیشوەربڕ سەیردەکرێت و کاریگەری لەسەر وڵاتە نەیارەکانی دەبێت بەتایبەت ئەوانەی پێچەوانەی ویستەکانی ئەمریکا دەجوڵێنەوە، لەئێستادا خەریکە تویتەکانی ترەپ ھێندەی ھێزی چەکی ئەتۆم کاریگەریان دەبێت، کاریگەری ئەم تویتانە بەشێوازێکە دراو و ئابووری وڵاتان تائاستی نابووتبوون و ڕووخان دێنێتە خوارەوە،بەمەش تویتەکانی ترەمپ وەک زەمین لەرزەیەکی داڕووخێنەری ئابووی وڵاتان لێکدەدرێتەوە، کەواتە لەبارودۆخی سیاسی ئێستادا تویتەکانی ترەمپ ھەم وەک چەکیکی کیشوەربڕ و ھەم وەک زەمین لەرزەی ئابووری ڕووخێنەر پێناسە دەکرێت، ئەمەش سیاسەتێکی نوێیە ترەمپ بۆ ترساندن و گەمارودانی ئابووری وڵاتانی نەیار بەخواستەکانی ئەمریکای سەردەمی ترەمپ بەکاری دەھێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.