رووسەکان بە بەرنامەنەو ئەماریکاش دوو تیمی دژ بە یەکن

لەلایەن ستاندار Posted on 303 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

گەمەکە بە تورکیا دەکرێ و مامەلەکەش بە کوردە . بە بۆچوونی خۆم گەمەکە لە حەلەبەوە دەستی پێکرد وەک ئەوە وابێ ڕێکەوتنێکی نهێنی لە نێوان رووسەکان و تورکیا دابێ . کە هەردو موعارەز ە میانڕەو و توند ڕەو بە شەڕ بێ یان ئاشتی ، دە ئیدلب بکرێن و لە بەرامبەردا رووسیا گلۆپی سەوز بۆ تورکیا پێ بکات ، عەفرین بگرێت ، هەر واش دەرچوو . هەفتەی پێشوو ئەنسارو ئەلئیسلام کە دەکاتە نوسرەی پێشوو ، ۸٠٪ ئیدلبیان پاککردەوەو شەریش بەردەوامەو کوشتار گەلیەکی زۆر یش کرا . سوپای سوری و بگرە رووسیش بێدەنگن .

نازانم لە خۆوەیە یان بە ئاگاداری ژێربەژێریە ئەوجا رووسەکان بن تورکیا بێ بە هەردوکیان ئەلاهو یەعلەم . زانیاری وا هەیە کە ئەنسارو شام گفتو گۆی ژێراو ژێریان لە گەڵ ڕووسەکان و بەشار هەبی ، زانیاری واش هەیە هەمدسیان ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێری تورک و ئەنسار بی . ئەوەشیان ئەلاهو یەعلەم . ڕووسیا گوشار بە دوای گوشار دەکاتە سەر تورکیا کە ئەنسارو شام لە ئیدلب و ریفی ئیدلب وەدەرنێ ، ئەمەکەی دوایی سستە . ناوە ناوە خەبەری واش دەبیسترێ کە تورکیا خەریکی ئەو کارەیە .

لە سەر ئەرزی واقیعیش تا ئێستا هیچ نەکراوە . دوێنێ شەو لە لێدوانێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ لە سەر ناوچەی ئارام گوتی بە تورکیامان گۆتیە پاش دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا ، پاراستنی ناوچە سنووریەکان ئەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی سوریاوە . ئەوەش بەوە دەکرێ حکومەتی سوری و کوردی ڕۆژئاوا لە گەڵ یەک ڕێککەون لە سەر بناغەی سوریایەکی یەکگرتوو . خۆشبەختانە وتووێژی نێوانیان بە ئاگاداری ئێمەوە بەردەوامی هەیە . ئەو تەرحەی ڕووسیش دوو ئەگەری تێدایە . ئەگەرێکیان هۆشداریەکە بە تورکیا دەدات ، ئەگەر ئێوە بە تەمانە بە کلۆپی سەوزی ئەمەریکی بێنە ڕۆژئاوا ، غەلەت نەکەن شازدە ئێمە لێرەین . ئەگەری تریش هەیە ، وەک پێیان بڵێن ، ئەگەر ئێوە کار لە سەر ئەجندای ئەمەریکی نەکەن وا دەکەین کوردەکان نەبنە مەترسی لە سەر ئاسایشی نەتەوەییتان و لە ئاوەدان کردنەوەی سوریاش پشکی باشتان دەدەینێ .

بەڕاستی پێشتان بڵێم لە سەر ئەزی واقیع تورکیا ئەگەر ئەمەریکیەکان لە سەر حیسابی کوردەکان کێلیان نەکەنەوە جا نازانم پێیان دەکرێ ناکرێ یان هەر تەنیا بەلێنێکە بە تورکیای دەدەن و هیچی تر ، شتێکی ئەو تۆیان بە دەستەوە نەماوە . موعارەزەی سەربە خۆیان خەریکە نوسەرەی کۆن قات و قرایان دەکەن . ئەدی بە دیوی ئەمەریکی با وادانێین هێزەکانی ئەمەریکی پاش ٦ مانگی تر یان ساڵێک لە سوریا دەکشێنەوەو بە دوایەوە کوردی ڕۆژئاواو خۆیان و قەدەری خۆیان . لێرەش ئەوەندە لێکەوتەی لێ دەکەوێتەوە هەر نەبیتن . لە سەر ناوچەی ئارام رووسیا لە مەیدانەو بە یاسای نێو دەولەتیشەوە مادام لە سەر داوای حکومەتی سوریا هاتۆتە سوریا ، کەواتە ئەوان و بوونیان لە ئەمەریکا زیاتر یاسایی ترن . یانی ئەمەریکا بەبێ ڕووسیا ناتوانێ بڕیار لە سەر ناوچەی ئارام بدات . ڕەنگە ئەوە بتوانی کە کێشەکە بباتە مەجلسی ئەمن و نەتەوە یەکگرتووەکان . لێرەش من ناڵێم ئەوە ناکرێ بەس پرسەکە نادەنە دەست تورکیا کە کۆنترۆلەکە بکا چونکە تەرەفە لە ناو کێشەکە . هەتا ئەگەر بەریتانیاو فەرەنساش لە مەجلسی ئەمن بۆی واژۆ بکەن کە واش ناکەن دیسان ڕووبەڕووی ڤیتۆی ڕووسی وای لە چینیش دەبنەوە .

ئەگەر بشڵێن تورکیا ئەنگۆ و رووسەکان و کەیفی خۆتانە . ئەو کاتە ئایا تورکەکان ئەو حەماقەتە دەکەن . ئەوەیان نازانم . خەیاری تریش هەیە رووسەکانیش بگرێتەوە ئەمەریکیەکانیش ئەویش دانانی ناوچەی دژە فرین کە زۆری تێ ناچێ . بۆ خۆشتان دەزانن سوپای تورکیا بەبێ فرۆکە تووشی شەری ئیستنزاف دەبی و ڕەنگە هەر یەک لە ئەمەریکاو رووسیا پێیان خۆش بێ و کوردەکانیش لە خراپترین حالەت ئەوەیان پێ قبوڵ بێت . کە دەشڵێم ئەمەریکیەکان دوو تیمن . ترەمپ هیچ بەرنامەیەکی بۆ ناوچەکە نیەو هەر جارەو بە جۆرێک لێدوان دەداو دیموکراتەکان و بەشێکیش لە کۆماریەکان ، ڕازی نینە ئەمەریکا لە سوریا بکشێتەوە بە دوو هۆکار یەکێکیان تەوازونی هێز بە قازانجی رووسیاو ئێران و ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکەوێتەوەو دووەمیشیان موسداقیەتیان لە ناو کوردەکان دەڕواو ناچاریان دەکەن بە شتێکی کەمتر لە داخوازیەکانیان لە گەڵ حکومەتی سوری و رووسەکان ڕێک کەون . کوردیش ناچارە لە ناو ئەو نا ڕۆشنیەی ئەمەریکی و دوو تیمی لە یەک جیاوازیان ، هەموو هێلکەکان نەخەنە ناو سەبەتەی ئەمەریکی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.