نهێنی سەردانێکی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

ستاندەر

لە هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کردووە لە بارەی پرسی پێکهێنانی حکومەت.

سەرچاوەیەک بە ستاندەری راگەیاند سەردانەکە بەشێوەی نهێنی بوە و نێچیرڤان بارزانی بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاندووە ئەگەر بە نیازی بەشداریکردنن لە حکومەت هەفتەی داهاتوو بە فەرمی سەردانتان دەکەین، سەرچاوەکە وتیشی ئەگەرچی بە شێوەیەکی دڵنیایی عەلی باپیر بۆچونی حیزبەکەی بە جێگری سەرۆکی پارتی رانەگەیاندووە بەڵام چاوەرێ دەکرێت لە ناوەراستی ئەو هەفتەیە وەفدی دانوستانکاری پارتی سەردانی کۆمەڵ بکات.

جێی باسە بەگوێرەی لێکدانەوەکان ئەو هەنگاوەی (پ,د,ک) دەریدەخات دەیەوێ کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری کابینەی نوێ بکات و، بەو شێوەیە نییە کە دەگوترێ لە بەشداری کردنی کۆمەڵ بێمنەتن، بەو پێیەی دۆخی حکومەت بەو شێوەیە باش نابێت کە دەستکەوتی زۆر بێت، بە بەشداری پێکردنی زۆرترین لایەنە مەبەستیانە فشارەکانی سەر حکومەت کەمتر بکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.