ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونی ئاژانسێکی ئێرانی یەکێتی و پارتی نزیک بونەتەوە بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنێک بۆ چوار سالی داهاتووی کوردستان.
ئاژانسی هەواڵی “ئێرنا”ی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە، یەكێتی و پارتی ئێستا گەیشتونەتە جۆرێك لە لێکتێگەیشتن بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنێك بۆ ماوەی چوار ساڵ، كە پێكهێنانی كابینەی نوێ و مەلەفی بەغداد و كەركوكیش بگرێتەوە.
ئاژانسە ئێرانیەکی ئەوەشی وتووە، یەكێتی و پارتی رێككەوتوون، وەزارەتە گرنگەكانی ئابوری و ئاسایش لای خۆیان بمێننەوە و پێكەوە ئیدارەی هەرێم بكەن.
جێی باسە بەرپرسانی باڵای یەکێتی و پارتی لە بۆنەی جیاوازدا گرنگی رێکەوتنێکی نێوان خۆیان بە پێویست دەزانن، بەشێوەیەک جێگرەوەی رێکەوتنی پێشوی ستراتیژی بێت.